ژوره‌کان
  وەفدێكی حیزبی شیوعی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات
بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و خۆ ئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، وەفدێكی كۆمیتەی ناوەندیی حیزبی شیوعی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد.

رۆژی سێشەممە، ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعی سەردانی مەكۆی گۆرانیان كرد لە سلێمانی و لەلایەن جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی راپەڕاندن و ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و ژوری پەیوەندییە سیاسیەكانەوە پێشوازی لێكران.

ئامانج لە سەردانەكە، پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردولا و گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەكردن لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و لەگەڵ ئەوەشدا خۆئامادەكردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە (30)ی ئەیلولی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

حیزبی شیوعی كوردستان یەكێكە لەو شەش حیزبە ناڕەزاییەی كە ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی (12)ی ئایاری ئەمساڵ رەتكردەوە.
21/06/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت