ژوره‌کان
  چوار لایەنی سیاسی لە سلێمانی كۆدەبنەوە
چوار لایەنی سیاسی سبەینێ‌ كۆدەبنەوە و تانە لەبڕیارێكی ئەنجومەنی كۆمیسیاران دەدەن، لەبارەی ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان کە تەنها ئەو سندوقانە دەگرێتەوە کە سكاڵایان لەسەرە.


دوای بەیاننامەكەی ئەنجومەنی كۆمیسارانی عێراق لەبارەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان تەنها لەو سندوقانەی كە سكاڵایان لەسەرە، دەزگای هەڵبژاردنەكانی هەرچوارلایەنە ناڕازییەكەی هەرێم (گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، کۆمەڵ، یەکگرتو) سبەینێ‌ كۆدەبنەوە‌و ئەو بڕیارە رەتدەكەنەوە‌و تانەی لێدەدەن.

سەرچاوەیەك لەو لایەنە ناڕازیانە بە (کەی ئێن ئێن)یان راگەیاند؛ بڕیارە سبەینێ‌ لەسلێمانی دەزگاو ژورو ناوەندەكانی هەڵبژاردنی ئەو چوارلایەنە كۆببنەوە و لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆدەكەن لەسەر بریارەكەی ئەنجومەنی كۆمیسیاران، كەپێچەوانەی بریارەكانی پەرلەمانی عێراقە، بۆیەداوا دەكەن هەمواری سێهەمی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق جێبەجێبكرێت لەگەڵ بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی كەباس لەژماردنەوەی (100٪)ی دەنگەكان دەكات بەدەست.

25/06/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت