ژوره‌کان
  گۆڕان: ئامادە و دەستپێشخەرین بۆ کارى پێکەوەیى و هاوپەیمانى
جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان رایدەگەیەنیت؛ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان دەرفەتی‌ گەڕاندنەوەی‌ مافی‌ زەوتکراوی‌ خەڵکی‌ کوردستانە و داوا دەکات بەشداریی‌ گەورە بکەن بۆ سزادانی‌ ساختەکاران، ئەوەش دەخاتەڕو کە بزوتنەوەی‌ گۆڕان ئامادەیە و دەستپێشخەرە بۆ هەمو کارێکی‌ پێکەوەیی‌ هاوپەیمانی‌ سیاسی‌ و بەرەیی‌ لەنیوان هەمو ئەو پارتە سیساسی‌ و گروپە کۆمەڵایەتی‌ و ریفۆرمخوازیانەی‌ ئامانجیان گۆڕانکاری‌ ریشەییە.

دوای‌ نیوەڕۆی‌ رۆژی سێشەممە کۆبونەوەی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان لەبارەی‌ هەلبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ کوردستانەوە کۆتایی‌ هات و هۆشیار عومەر عەلی‌ ئەندامی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ لە کۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەوانیدا لە مەکۆی‌ سەرەکی‌ بزوتنەوەکە راگەیەنراوی‌ کۆبونەوەکەی‌ ئاشکراکرد و تێیدا هاتوە؛ هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان دەرفەتی‌ گەڕاندنەوەی‌ مافی‌ زەوتکراوی‌ خەڵکی‌ کوردستانە کە لەرێگەی‌ ساختەکاری‌ لە هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق لە (12)ی‌ ئایار ئەنجامدرا.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ هەڵبژاردنەکە دەرفەتە بۆ کۆتاییهێنان بە شکستپێهێنانی‌ حوکمڕانی‌  سیاسی‌ و ئابوری‌ کە گوزەرانی‌ هاوڵاتیانی‌ کوردستان و پرۆسەی‌ سیساسی‌ خستوەتە ناو چەندین قەیرانەوە، "بۆ بەدیهێنانی‌ ئەم ئامانجانە بزوتنەوەی‌ گۆڕان بەردەوامە لە تێکۆشان لەسەر بنەمای‌ پرەنسیپەکانی‌ خۆی لە هەمان کاتدا ئامادەیە و دەستپێشخەرە بۆ هەمو کارێکی‌ پێکەوەیی‌، هاوپەیمانی‌ سیاسی‌ و بەرەیی‌ لەنێوان هەمو ئەو پارتە سیساسی‌ و گروپە کۆمەڵایەتی‌ و ریفۆرمخوازیانەی‌ ئامانجیان گۆڕانکاری‌ ریشەیی‌ سیاسی‌ ئابوری‌ و کۆمەڵایەتییە لریگەی‌ چەسپاندنی‌ حوکمی‌ یاسا و دادپەروەری‌ کۆمەڵایەتی‌
گەشەپێدانی‌ ئابوری‌ و دژایەتی‌ گەندەڵی‌".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتوە؛ بەڵگە نەویستە هاوڵاتییانی‌ کوردستان بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشی‌ لە زەوتکردنی‌ مافە دیموکراتی‌ و سیاسی‌ و ئابورییەکانیان ناکەن و بزوتنەوەی‌ گۆڕان بانگەواز لە خەڵکی‌ بەشەرەفی‌ کوردستان دەکات خۆیان ئامادە بکەن بۆ بەشداریی‌ گەورە لە هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان و سزادانی‌ ساختەکاران.
27/06/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت