ژوره‌کان
  هەرێم؛ نۆ ساڵ بەسەر دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕاندا تێپەڕ دەبێت
ەمڕۆ نۆساڵ بەسەر بەشداریكردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و دامەزراندنی ئەو بزوتنەوەیە تێپەڕ دەبێت.

نۆ ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی 25ی تەموزی ساڵی 2009دا بزوتنەوەی گۆڕان وەك هێزێكی نوێی ڕەخنەگر، بەشداری كرد لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و بۆیەكەمجار لە مێژووی هەرێمی كوردستاندا توانی وەك هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی گەورە بە 25 كورسییەوە بچێتە ناو پەرلەمانی كوردستان و هاوكێشەی سیاسی هەرێمی گۆڕیی و كۆتایهێنا بە حوكمی دوو دەسەڵاتی بنەماڵەیی.

ئەمساڵ لە كاتێكدا بزوتنەوەی گۆڕان پێ دەنێتە دەیەمین ساڵی تەمەنییەوە كە عێراق و هەرێمی كوردستان لەبەردەم گۆڕانكاری نوێ و ئاستەنگی گەورەدان و هێزە سیاسییەكانی هەرێمیش خۆیان بۆ خولێكی نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئامادە دەكەن و بزوتنەوەی گۆڕانیش وێڕای دوپاتكردنەوەی پەیامی بەردەوامیدان بەخزمەت و بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا، تا ئێستا توانیویەتی بەسەركەوتووی پارێزگاری لە دەنگەكانی وخەڵكی كوردستان بكات.














.
26/07/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت