ژوره‌کان
  ناوهێنانی سه‌لیم شوشكه‌یی بێ بڕیاری دادگایه‌ و به‌ پاكتاوی سیاسی و مه‌رامی حیزبی داده‌نێن
چوار فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ ده‌كه‌ن کە کرایە سەر پارێزگاى هەولێر و رایدەگەیەنن؛ ناوهێنانی سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ شكاندنی كه‌سێتی و ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنه‌و تۆمه‌تی بێ به‌ڵگه‌ و بێ بڕیاری دادگایه‌ و رەتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و به‌ پاكتاوی سیاسی و مه‌رامی حیزبی داده‌نێن.

هەر چوار فراکسیۆنى گۆڕان، یه‌كگرتوی ئیسلامی، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌لاماردانى بینای پارێزگای هه‌ولێر و تۆمه‌تباركردنی ناڕه‌وای چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك بڵاو دەکەنەوە و ئاماژە بەوە دەکەن؛ له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به ‌دۆخێكی قه‌یراناوی دا گوزه‌ر ده‌كات به‌داخه‌وه‌ په‌لاماری بینای پارێزگای هه‌ولێر ده‌درێت، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ ده‌كه‌ین، پێویسته‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌وریایی زیاتره‌وه‌ هه‌وڵی پاراستنی دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كان و سه‌روماڵی هاوڵاتیان بده‌ن.

لە بەیاننامەکەدا هاتوە؛ له‌په‌نای ئه‌و روداوانه‌دا ناوهێنانی مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ شكاندنی كه‌سێتی و ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنه‌و تۆمه‌تی بێ به‌ڵگه‌ و بێ بڕیاری دادگایه‌و ڕه‌دی ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ پاكتاوی سیاسی و مه‌رامی حزبی داده‌نێن و دەڵێن:"خوازیارین ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن و به‌كارنه‌هێنرێن بۆ دژایه‌تی هیچ كه‌س و لایه‌نێك".



ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:
به‌ناوی خوای به‌خشیده‌ی میهره‌بان
به‌یاننامه‌ی چوار فراكسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر په‌لاماری بینای پارێزگای هه‌ولێرو تۆمه‌تباری كردنی ناڕه‌وای چه‌ند كه‌س و لایه‌نێك

له‌كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به‌دۆخێكی قه‌یراناوی دا گوزه‌ر ده‌كات به‌داخه‌وه‌ په‌لاماری بینای پارێزگای هه‌ولێر ده‌درێت، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ ده‌كه‌ین، پێویسته‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌وریایی زیاتره‌وه‌ هه‌وڵی پاراستنی دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كان و سه‌روماڵی هاوڵاتیان بده‌ن.

پاش په‌لاماری بینای پارێزگای هه‌ولێر لێدوانی چه‌ند به‌رپرسێكی حكومی و ئه‌منی شاری هه‌ولێر بۆ تۆمه‌تباركردنی كه‌سانێك پێش لێكۆڵینه‌وه‌و بڕیاری دادگا كارێكی نایاساییه‌و بۆ متمانه‌ی نێوان هاوڵاتیان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

له‌په‌نای ئه‌و ڕوداوانه‌دا ناوهێنانی مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ شكاندنی كه‌سێتی و ناوزڕاندن و له‌كه‌داركردنه‌و تۆمه‌تی بێ به‌ڵگه‌ و بێ بڕیاری دادگایه‌و ڕه‌دی ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ پاكتاوی سیاسی و مه‌رامی حزبی داده‌نێن.

خوازیاریشین ده‌زگا ئه‌منیه‌كان بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن و به‌كارنه‌هێنرێن بۆ دژایه‌تی هیچ كه‌س و لایه‌نێك.

فراكسیۆنی گۆڕان
فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی 
فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
28/07/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت