ژوره‌کان
   گۆڕان: دژی هەر پاساوێکین بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان
ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بزوتنەوەی گۆڕان دژی هەر پاساوێكە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان و پێویستە لەكاتی خۆیدا بكرێت، بڕیاردەری فراكسیۆنی گۆڕانیش لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت: ئەگەر گۆڕان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن بوایە دەنگی بەدرێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەدا.

د.شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند؛ دژی هەر پاساوێكن بۆدواخستنی هەڵبژاردنەكان، وتیشی: لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا جڤاتی نیشتیمانی بریاردەدات و بۆهەڵبژاردنیش پێشتر جڤاتی نیشتیمانی بڕیاری داوە ‌و پاڵپشتی بەڕێوەچونی هەڵبژاردن بووە لەكاتی خۆیدا.

هاوکات عەبدولرەحمان عەلی، بڕیاردەی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند؛ ئەگەر گۆڕان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەكان بوایە دەنگی بەدرێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان دەدات.

وتیشی: ئەوان هەمو کات لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکاندا بون لە وادەی خۆیدا و دواخستنی هەڵبژاردنەکان، دیکتاتۆرییەت دروست دەکات.

لای خۆیشییەوە بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامی ژوری هەڵبژاردنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند؛ ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و تائێستاش (80٪)ی کارەکانیان تەواو کردوە.

05/08/2018
زیاتر...
په‌ڕه‌یله‌ 50
ژماره‌ی بابه‌ت