كتێب
  سەرجەم بەرگەکانی کتێبی (بەدەم رێگاوە گوڵچنین)ی نەوشیروان مستەفا

سایتی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سەرجەم بەرگەکانی کتێبی (بەدەم رێگاوە گوڵچنین)ی نەوشیروان مستەفا، بڵاو دەکاتەوە کە تائێستا پێنج بەرگی بڵاوبوەتەوە.

دوای بڵاوبونەوەی بەرگەکانی کتێبی (بەدەم رێگاوە گوڵچنین)ی نوسەر و سیاسەتمەدار، نەوشیروان مستەفا لە کتێبخانەکاندا سایتی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆ یەکەمجار سەرجەم کتێبەکان  بە شێوازی (PDF) دەکاتە دیاری بۆ خوێنەرەکانی.

(بەدەم رێگاوە گوڵچنین) تائێستا پێنج بەرگی بڵاوبوەتەوە کە زنجیرە لێکۆڵینەوەیەکی سیاسی ئەدەبی کۆمەڵناسی نەوشیروان مستەفایە، هەروەک نوسەر بەردەوامی دەدات بە بڵاوکردنەوەی بەرگەکانی دیکەی کتێبەکە و لە داهاتودا دەکەوێتە بەر دیدەی خوێنەرانی.

بەدەم رێگاوە گوڵچنین:

کتێبی یەکەم/ بەدەم رێگاوە گوڵچنین، ئەم کتێبە کتێبێکی مێژویی و شوێنەوارناسی و ئەدەبییە لە سێ بەش پێکدێت (گەڕانەوە بۆ دواوە، چەردەیەک لە ئەدەبی میزۆپۆتامیا، سەرەتاکانی ئەدەبی نوسراوی کوردی).

کتێبی یەکەم/ بەرگی دوەم لە زنجیرە کتێبی، بەدەم رێگاوە گوڵچنین،  بەناونیشانی (چەند بابەتێکی کۆمەڵناسی)، ئەم کتێبە یەکەم جارە بڵاودەکرێتەوە و لە چەند بەشێک پێکهاتوە و باس لە سۆسیۆلۆجیای کۆمەڵگای کوردی دەکات، لە سەرەتای قۆناغەکانی خێڵەکی بۆ دەرەبەگایەتی و دواتر بۆ قۆناغی سەرمایەداری.

کتێبی دوەم/ بەرگی یەکەم/ چەند لاپەڕەیەک لە مێژوی رۆژنامەوانی کوردی، ئەم کتێبەش باس لە مێژوی رۆژنامەوانی کوردی دەکات لە ساڵانی (1898-1958) و رۆژنامەگەری ئەو سەردەمەی شەن و کەو کردوەو لە رۆژنامە ئاشکراو نهێنیەکانی ئەو سەردەمەی کۆڵیوەتەوەو ناوەڕۆکەکانی شیکردوەتەوە.

کتێبی دوەم/ بەرگی دوەم/ ئەم کتێبەش لە دو بەشی سەرەکی پێک دێت، (قوتابخانەکانی رۆژنامەوانی کوردی، سەردەمی قەڵەم و موراجەعات) لەم کتێبەدا مێژوی بەتەمەنترین رۆژنامەی کوردی (ژیان) خراوەتەڕو.

کتێبی سێیەم/ بەرگی یەکەم/ مێژوی سیاسی، ئەم کتێبەیان کە لە سێ بەشی سەرەکی پێکدێت (میرایەتی بابان لەنێوان بەرداشی رۆم و عەجەم، لەپەراوێزی مێژوەکانی ئەردەڵان، حکومەتی کوردستان: کورد لەگەمەی سوڤێتیدا).


سایتی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چوار کتێبی یەکەم لە قۆناغی یەکەمدا دەکاتە دیاری بۆ خوێنەرەکانی و لە ماوەیەکی نزیکیشدا کتێبی پێنجەمی کە لەم دواییەدا کەوتوەتە بەردەستی خوێنەرانی و لە کتێبخانەکاندا بەردەست دەکەوێت، بەشێوەی دیجیتاڵی و بە سیستەمی (PDF) دەخاتە بەردەستی خوێنەرەکانی.


کلیک بکە بۆ بینینی کتێبەکانی بەدەم رێگاوە گوڵچنین .

.

.

.

.

 


مافی بڵاوکردنەوەی سەرجەم کتێبەکان بۆ (سایتی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) پارێزراوە.
24/08/2015
زیاتر...