گۆڕان بە لیستى ژمارە (148) بەشداریى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکات
بزوتنەوەى گۆڕان بە لیستى ژمارە (148) بەشداریى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکات.

سەر لە ئێوارەى ئەمڕۆ دوشەممە بە ئامادەبونى نوێنەرى لیست و قەوارەکان لە شارى هەولێر، کۆمیسۆنى هەڵبژاردن و راپرسى هەرێم تیروپشکى بۆ لیست و قەوارە بەشدارەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کرد.

بەپێى تیروپشکەکە بزوتنەوەى گۆڕان بە لیستى ژمارە (148) بەشداریى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکات کە بڕیارە لە (30)ى ئەیلولى ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
17/07/2018