گۆڕان؛ ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆیی و گشتییەکان دەکات
بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئامادەكاریەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و رێکخستنەوەی پەیکەری رێکخراوەیی، رێكخەری گشتی لەگەڵ ژورەكانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دوشەممە، عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ژورەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوەوە و باسی لە ئامادەكارییەكانی بزوتنەوەكە كرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە تایبەت بو بە قسەكردن لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و هێزو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان.

رێكخستنەوەی پەیكەری رێكخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان و ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەی نێوان عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی و ژورەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بو.
24/07/2018