بزوتنەوی گۆڕان هەموو جارێك بێباكە لەبەڕێوەچونی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا
ئەم بزوتنەوە خۆرسكە قانع ‌و موقنیعە بەدۆخی نالەباری ئێستا كوردستان، بەڵام بەبێ گوێدانە هەر كۆسپێك شاڕێی دیموكراسی لاگرنگترە .

نوێنەرە ڕێگە پێدراوەكەی ژوری هەڵبژاردنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بەپۆلێك كاندیدی نوێ ‌و شارەزا لە بوارە جیاوازەكان ‌و نوێنەری چین‌و توێژە جیاوازەكان چوە ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن ‌و ناوەكانی ڕادەستكرد.
 
بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی ڕاپرسی ‌و هەڵبژاردن هەرێم دەڵێت، بەدەیان ناوەندیان كردۆتەوە بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران داوای لەهاوڵاتیان دەكات سەردانی بنكەی خۆنوێكردنەوە بكەن، چونكە تائێستا نزیكەی 7هەزار كەس سەردانی بنكەكانی كردووە.
 
ئەندمێكی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان دەڵێت هەرچی هەوڵە خستویانەتە گەڕ بۆ رێگری لەساختەكاری ئاماژەبەوەدەكات ئەو هێزانەی ساختەكاری دەكەن دۆڕاوی ئیرادەی شەقامن.

 بزوتنەوەی گۆڕان لیستێكی 100 كاندیدی پێشكەشی كۆمسیۆن كرد.
لە 60 % كاندیدەكانی بزوتنەوەی گۆڕان گەنجن.
لەهەر سێ كەسێك یەكێكیان ژنە كە رێژەی لە 30 % دەكات.
 
بزوتنەوەی گۆڕان كە لەمڕۆوە لەگۆڕەپانی  سیاسی كێبڕكێ دەكات بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین كورسی پەرلەمانی، تەنها قسەی ئەوەیە باهەموو لایەنەكان پێكەوە كێبڕكێیەكی دیموكراسیانە بكەن دوربێت لەساختەكاری.


.
30/07/2018