Print WWW.GORRAN.NET
 سێ سەرۆكایەتییەكە پاكێجێكی هاوبەشە
2/10/2017 7:18:44 PM
"بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریداوە گۆڕانكاری لە هەرسێ سەرۆكایەتییەكە بەیەك پاكێجی هاوبەش بێت" ئەمە قسەی سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە.

هەمو ئەو كۆبونەوەوە سێ قۆڵی‌و پێنج قۆڵی‌و چەند قۆڵیانەی كە لەماوەی سەرهەڵدانی قەیرانی سیاسی‌و داراییدا سازدران، نەیانتوانی رێگەیەك بۆ دەربازبون بدۆزنەوە، وەك یاساناسان دەڵێن هەرێمی كوردستان بەدەست كێشەی یاساییەوە دەناڵێنێت، دەرچە یاساییەكان هەرێم لەم دۆخە رزگاردەكەن، نەك كۆبونەوەی بێ ئەنجام.

ئێستا هەمو قسەكە هاتوەتەسەر ئەوەی " با گۆڕانكاری بكرێت لە سێ سەرۆكایەتییەكەدا".

"هیچ لاریمان نییە، بەڵام دەبێت بەیەك پاكێجی هاوبەش بكرێت‌و نابێت هیچ سەرۆكایەتیەك جیابكرێتەوە لەوی تر" جەمال حاجی محەمەد قسەی سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان قسەی دەڵی گۆڕانی بەم دو رستەیە كرد. 

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەفتەی داهاتو كۆدەبێتەوە، بڕیارە لەو كۆبونەوەیەدا بڕیار بدات لەسەر بڕیاری خۆی لەبارەی قەیرانی سیاسی هەرێمی كوردستانەوە.

حاكم قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان وتی: نە لەگەڵ پارتی گەیشتوینەتە هیچ رێككەوتنێك، نە هیچ هەنگاوێك بۆ پێشنیازەكانی بارزانی نراوە.