Print WWW.GORRAN.NET
 راگەیەندراوی كۆبونەوەی سەركردایەتی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان ‌ویەكێتی
2/15/2017 2:59:35 AM
ئەمڕۆ 14/2/2017 كۆبونەوەی سەركردایەتی  هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی بەڕێوەچوو.

تیایدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی كوردستان كرا، پاشان بە تێروتەسەلی گفتوگۆ لەسەر چەندین میكانیزم كرا بۆ جێبەجێكردنی رێكەوتننامەكانی نێوانیان، هەروەها جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە؛ دەبێت هەوڵی تەواو بدرێت بۆ زوتر چارەسەركردنی كۆی كێشەكان و باشتركردنی بژێوی خەڵك.

لەكۆتاییدا هەردولا رێكەوتن لەسەر چەندین پێشنیار و بیرۆكە بۆ جێبەجێكردنی بەندەكانی رێكەوتننامەی سیاسی نێوانیان