Print WWW.GORRAN.NET
 جڤاتی‌ گشتی‌ گفتوگۆده‌كات له‌باره‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان
8/10/2017 8:42:58 PM
جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وی‌ گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ چه‌ند پرسێكی‌ گرنگی‌ سیاسیه‌وه‌ ده‌كات به‌تایبه‌ت گفتوگۆی‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و  پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان .

د.ره‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ بزوتنه‌وی‌ گۆڕان به‌ KNN ڕاگه‌یاند كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ جڤاتی‌ گشتی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ ئاسایی مانگانه‌یه‌و جڤاتی‌ گشتی‌ گفتوگۆ ده‌كات له‌باره‌ی‌ چه‌ند پرسێكه‌وه‌ له‌وانه‌ بارودۆخی‌ سیاسی هه‌رێم ‌و بژێوی‌ ژیانی‌ هاوڵاتیان ‌و پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ‌و پرسی ریفراندۆم ‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ‌و گفتوگۆی‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ تایبه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان.



.