Print WWW.GORRAN.NET
 ژوری‌ هه‌ڵبژاردنی‌ گۆڕان: هیوادارین بیانو بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌هێندرێته‌وه‌
8/15/2017 3:53:52 PM
ژوری‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان جەخت دەکاتەوە کە گۆڕان وه‌ك هێزێكی‌ سیاسیی‌ كاریگه‌ر له‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسیدا ئاماده‌ی‌ به‌شداریكردنه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا و ئامادەکاریەکانیشى کردوە، بۆیە هیوادارە هیچ بیانویه‌ك بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتو نه‌هیندرێته‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی‌ (11)ى ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت.

بەڵێن ئیسماعیل، ئەندامى ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان دەڵێت: "بزوتنەوەى گۆڕان لەسەرەتاى دروستبونیەوە تا دوا راگەیەنراوى کۆبونەوەى جڤاتى نیشتمانى جەختى لەوە کردوەتەوە کە هەڵبژاردنەکان لەکاتى خۆیاندا ئەنجام بدرێن و هیچ بیانویەک نەهێنرێتەوە بۆ دواخستنیان".

وتیشى:"پێمانوایە هەڵبژاردن یەکێکە لە پایە گرنگەکانى پرۆسەى دیموکراتى و دەستاودەستکردنى دەسەڵات، بۆیە ئێمە ئامادەى پرۆسەى هەڵبژاردنین و پێشتریش ئامادەکارى خۆمان دەستپێکردوە و ئەوەى پێویستیشە لەم ماوەیە دەیکەین بۆئەوەى بزوتنەوەى گۆڕان وەک هێزێکى سیاسى کاریگەر و جەماوەرى بەشدارى هەڵبژاردنەکان بکات".