Print WWW.GORRAN.NET
 كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد سه‌ردانی‌ گۆڕان دەکات
8/15/2017 11:48:31 PM
وه‌فدێكی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی كرد و ئه‌ندامێكی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی جەخت له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێستیان بۆ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد ده‌كاته‌وه‌. 

فاروق جه‌میل، به‌ناوی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كوردەوە پیرۆزبایی‌ له‌ رێكخه‌ری‌ نوێ و خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندنی‌ بزوتنەوەی گۆڕان كرد و پاشان هه‌ردولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و بارودۆخی‌ سیاسی‌ ئێستای‌ هه‌رێم، به‌تایبه‌ت باس له‌ پشتیوانی كردنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كرا بۆ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد. 

هاوکات، ئاراس وه‌لی‌ ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ نیشتیمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایگه‌یاند: وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان زۆر به‌ گرنگییه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد و هه‌مو پشتگیری‌ و پشتیوانییه‌ك له‌و كۆنگره‌یه‌ ده‌كه‌ن.

وتیشی :"لەمکاتەدا بزوتنەوەی گۆڕان به‌ستنی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ له‌و جۆره‌ به‌ گرنگ ده‌زانن لەپێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا".