Print WWW.GORRAN.NET
 نما و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌
8/30/2017 3:50:57 PM

نما و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵێكی ناڕاستی رۆژنامه‌یه‌ك له‌باره‌ی خاوه‌ندارێتی كۆمپانیای وشه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌، نما و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

رونكردنه‌وەیەک لە لایەن نما و چیا نەوشیروان مستەفاوە‌
ئه‌مڕۆ ٢٩/٨/٢٠١٧ هه‌واڵێكی ناڕاست له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ بڵاوبۆته‌وه،‌ گوایه‌ له ‌مانگی رابردودا مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئێمه‌ تاپۆكراوه‌ و هه‌ندێ كه‌سیش به‌بێ زانینی باكگراوندی یاسایی و ئیداری بابه‌ته‌كه‌ به‌ نائاگاییه‌وه‌ ته‌رویجیان بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ ناڕاسته‌ كردوه.

 ئێمه‌ لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین:

 یه‌کەم: گردی زه‌رگه‌ته‌‌ له‌ڕوی خاوه‌ندارێتیه‌وه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٦ەوە له‌سه‌ر كۆمپانیای وشه‌ تاپۆكراوه‌، كه‌ به‌ناوی خوالیخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فاوه‌ بوه‌، واته‌ پێش (٣) ساڵ له‌ دروستبونی لیستی گۆڕان. کەواتە ئەو قسەیەی کە دەوترێت گوایە مەکۆی سەرەکی لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە خراوەتە سەر کۆمپانیای وشە رێک پێچەوانەی واقع و راستیەکانە.

دووەم: له‌روی یاساییه‌وه‌ كۆمپانیا كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌و‌ی هه‌یه،‌ بۆیه‌ كاتێك دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی كۆچی دوایی ده‌كات، پێویسته‌ خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی بگوازرێته‌وه‌ بۆ وارسه‌ شه‌رعی و یاساییه‌كانی، تا بتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌كاره‌كانیدا.

 سێهه‌م: گردی زه‌رگه‌ته‌ کە  موڵكی كۆمپانیای وشه‌یە، هەروەک چۆن لە هەشت ساڵی رابردودا لە خزمەتی بزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازاندا بوەو بۆ خزمه‌تی گشتی به‌كار‌هاتوه‌، له‌داهاتوشدا به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

چوارەم: وروژاندنی ئەم بابەتانە چ لە کاتی چلەی خوالێخۆشبوو و چ لە ئێستادا کە گۆڕان سەرقاڵی ململانێیەکی سیاسی سەختە لە پێناو چەسپاندنی دیموکراسی و سیستەمی پەرلەمانی و عەدالەتی کۆمەڵایەتیدا، بە پلانێکی داڕیژراوی ئەزانین بۆ چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی خەبات و ئاراستەی کاری گۆڕانخوازان.

پێنجەم: ئێمە وەک کوڕانی نەوشیروان مستەفا، نەک بەتەنها گردی زەرگەتە، بەڵکو گیان و ژیانی خۆشمان دەکەینە قوربانی بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و ئەو رێبازەی باوکمان بۆی بەجێ هێشتوین.

نما نەوشیروان مستەفا          چیا نەوشیروان مستەفا