Print WWW.GORRAN.NET
 به‌لاغی كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و گۆڕان
9/5/2017 12:02:45 AM

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

ئه‌مڕۆ 4/9/2017 بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ و هه‌ردولا جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌ و چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌جۆرێك كه‌ كاره‌كانی یاسادانان و چاودێری خۆیی بكات، ریفراندۆم دوابخرێ‌ بۆ كاتێكی گونجاو له‌ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه‌ بڕیار و یاسای بۆ ده‌ربكرێت و هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی یاسایی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.

كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌یی خۆیان نوێ‌ كرده‌وه‌، بۆ گفتوگۆی جدی له‌ پێناو چاره‌سه‌كردنی قه‌یرانه‌كان.

كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان 
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
 4/9/2017