Print WWW.GORRAN.NET
 شۆڕش حاجی: بزوتنەوەی گۆڕان ستراتیژی خۆی هەیە كە خزمەتكردنی خەڵكە
9/13/2017 9:03:09 PM
سكرتێری كاروباری خەڵك لە خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ لە سەرجەم كۆبونەوەكاندا جەختیان لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارە پێنچ خاڵییەكەی جڤاتی نیشتمانی كردوەتەوە.

شۆڕش حاجی، سكرتێری كاروباری خەڵك لە خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوە دەخاتەڕو کە بزوتنەوەی گۆڕان پێیوایە؛ جێبەجێكردنی ئەو خاڵانە لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان و یەكریزییدایە و دەڵێت: "بزوتنەوەی گۆڕان نایەوێت سەركێشی بە بڕیارێكەوە بكات كە لەبری چارەسەر بۆ قەیرانەكانی هەرێم كێشەی نەخوازراو بهێنینە ناو پرۆسەی سیاسی".

هەروەک وتی: "بزوتنەوەی گۆڕان ستراتیژ و بەرنامەی نەگۆڕی خۆی هەیە كە خۆی لە خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان و یەكریزی و یەكدەنگی دەبینێتەوە و تەنها ئەو یەكریزییەش گەرەنتی سەركەوتن و پاراستنی ئەزمون و دەسكەوتەكانی هەرێم دەكات".