Print WWW.GORRAN.NET
 نما و چیا: لیستی (١٤٢) لیستی نەوشیروان مستەفایە
4/16/2018 3:50:11 PM
لەیەکەم رۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردندا، نما و چیا نەوشیروان مستەفا، پەیامێک ئاراستەی هاونیشتمانیان کوردستان دەکەن و هیواداران بەهەمان رۆحی یەكەم كەمپەینی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە (25/7/2009)و بەهەمان حەماسەتی ساڵانی رابردوەوە بە دونیای نیشان بدەن کە خوێنی گۆڕانکاریەکی راستەقینە هەم لە لەشی ئێوەدا دەجوڵێ و هەم لە ناو دەمارەکانی مێژوی میللەتەكەی ئێمەدا.

لەپەیامەکەی کوڕانی نەوشیروان مستەفا ئەمین-دا هاتوە: ئەمڕۆ كە یەكەم رۆژی دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات، لەقوڵای دڵمانەوە سوپاستان دەكەین كە بێگوێدانە ئاڵەنگاریەكان، ئیرادەی خۆتان سەرلەنوێ‌ جۆش و خرۆش پێدایەوە بۆ بەشداربونتان لەكەمپەینی هەڵبژاردن و پشتیوانیتان بۆ كاندیدەكانی گۆڕان لەلیستی ژمارە (142)ی گۆڕان و لیستی ژمارە (183)ی نیشتیمان لەسنوری ناوچە كوردستانیە دابڕێنراوەكان.

 

هەروەک هیوادارن كە بەهەمان رۆحی یەكەم كەمپەینی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە (25/7/2009)و بەهەمان حەماسەتی ساڵانی رابردوەوە بە دونیای نیشان بدەن کە خوێنی گۆڕانکاریەکی راستەقینە هەم لە لەشی ئێوەدا دەجوڵێ و هەم لە ناو دەمارەکانی مێژوی میللەتەكەی ئێمەدا.

ئاماژەیان بەوەکردوە: لیستی ژمارە (142)ی گۆڕان، لیستی رەوانشاد نەوشیروان مستەفایە، هەروەك چۆن گۆڕان دواین پرۆژەی سیاسی ئومێد بەخشی ئەو بو بۆ میللەتەكەمان، داواتان لێدەكەین بۆ ئاسودەكردنی رۆحی باوكمان كە تەنها باوكی ئێمە نەبو، بەڵكو باوكی هەژاران و خەمخۆری ئێوە و میللەتەكەمان بو، چەند دەتوانن ئەمجارەش قۆڵ و بازوی لێ هەڵمانڵن و هەمومان پێكەوە ماڵەو ماڵ و گوند بەگوند و شار بەشار بكەین بۆ دەنگدان و پشتیوانی و سەركەوتنی لیستی گۆڕان.


دەقی پەیامەکە

هاونیشتیمانیانی خۆشەویست..

ئەی هەمو ئەوانەی مافی دەنگدانتان هەیە، چ ئەوانەی دانیشتوی هەرێمی كوردستانن و چ ئەوانەی دەنگدەرو دانیشتوی ناوچە كوردستانیە دابڕێنراوەكانن و هەروەها رەوەندی كورد لە دەرەوەى وڵات.

ئەمڕۆ رۆژێكی گرنگە لە مێژوی سیاسی كوردستان دا، رۆژێكی گرنگیشە لە عێراقدا، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەمیللەتەكەمان دەكەین، كە جارێكی تر گەلەكەمان بەشداری پرۆسەی كەمپەینی هەڵبژاردن دەكاو دەچێتە بەردەمی سندوقی دەنگدان بۆ ئەوەی دەستبخاتە سەر ویژدانی خۆی و هەوڵبدات دەنگبدات بەو كەسانەی نوێنەرایەتی ئەو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دا دەكەن.

ئەمڕۆ كە یەكەم رۆژی دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات، لەقوڵای دڵمانەوە سوپاستان دەكەین كە بێگوێدانە ئاڵەنگاریەكان، ئیرادەی خۆتان سەرلەنوێ‌ جۆش و خرۆش پێدایەوە بۆ بەشداربونتان لەكەمپەینی هەڵبژاردن و پشتیوانیتان بۆ كاندیدەكانی گۆڕان لەلیستی ژمارە (142)ی گۆڕان و لیستی ژمارە (183)ی نیشتیمان لەسنوری ناوچەكوردستانیە دابڕێنراوەكان، كە هیوادارین بەهەمان رۆحی یەكەم كەمپەینی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە (25/7/2009) و بەهەمان حەماسەتی ساڵانی رابردوەوە بە دونیای نیشان بدەن کە خوێنی گۆڕانکاریەکی راستەقینە هەم لە لەشی ئێوەدا دەجوڵێ و هەم لە ناو دەمارەکانی مێژوی میللەتەكەی ئێمەدا.

دەنگدەرانی بەرێز..

لیستی ژمارە (142)ی گۆڕان، لیستی رەوانشاد نەوشیروان مستەفایە، هەروەك چۆن گۆڕان دواین پرۆژەی سیاسی ئومێد بەخشی ئەو بو بۆ میللەتەكەمان، داواتان لێدەكەین بۆ ئاسودەكردنی رۆحی باوكمان كە تەنها باوكی ئێمە نەبو، بەڵكو باوكی هەژاران و خەمخۆری ئێوەو میللەتەكەمان بو، چەند دەتوانن ئەمجارەش قۆڵ و بازوی لێ هەڵمانڵن و هەمومان پێكەوە ماڵەو ماڵ و گوند بەگوند و شار بەشار بكەین بۆ دەنگدان و پشتیوانی و سەركەوتنی لیستی گۆڕان.

چاوەڕوانی هیمەتی گەورەتانین.. خوای گەورە پشتیوانمان بێت

نما نەوشیروان مستەفا،  چیا نەوشیروان مستەفا