Print WWW.GORRAN.NET
 شەش لایەنى سیاسى لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان خۆپیشاندان دەكەن
5/15/2018 9:05:08 PM
بڕیارە سەعات (4:00)ى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەش لایەنى سیاسى لەبەردەم بارەگاى نەتەوەیەکگرتوەکان خۆپیشاندان بکەن.

دواى ئەوەى ئەمڕۆ، بەرپرسى یەکەمى شەش لایەنى سیاسى لە هەولێر لە بارەگاى ژورى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوە، بڕیاردرا سەعات (4:00)ى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتوەكان له‌ شاری هەولێر خۆپیشاندان بکەن دژی ساختەكارییەكانی هەڵبژارن.

دوای ئەوەی رۆژی (12)ى ئایار هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەچو، تیایدا یەكێتی و پارتی بە رێكخراو بە سیستەمكراوی تەزویرێكی گەورەیان ئەنجامدا و بۆ ئەوەی دەنگ و ئیرادەی گەل بۆخۆیان بدزن و شكستی خۆیانی پێ بشارنەوە، بەڵام ئەوەش کاردانەوەى توندى لایەنە سیاسەکانى لێکەوتەوە و دوپاتیان کردەوە کە ئەنجامەکان رەتدەکەنەوە و داواى دوبارەکردنەوەى پرۆسەکە دەکەن.