Print WWW.GORRAN.NET
 باڵیۆزی رۆمانیا سەردانی مەكۆی سەرەكی گۆڕان دەکات
6/12/2018 5:55:18 AM
بۆ گفتوكۆكردن لەسەر بارودۆخی سیاسیی عێراق‌ و ئاگاداربون لە هەوڵە یاساییەكانی گۆڕان بۆ گەڕاندنەوەی دەنگە دزراوەكان، وەفدێكی رۆمانیا سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد لەشاری سلێمانی.

لە كۆبونەوەیەکدا کە ئایاكوب برادا باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق ‌و قونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هەولێر لەگەڵ محەمەد تۆفیق رەحیم، ئەندامی خانەی راپەراندن ‌و هۆشیار عومەر، رێكخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسیەكان ئامادەى بون، رەوشی  سیاسیی لەعێراق تاوتوێكرا‌ و تیشكخرایە سەر  پرۆسەی تانەدانی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی مانگی رابردو.

هەروەک جەختكرایەوە لەسەرئەوەی هەوڵە یاساییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوامە بۆ گەڕاندنەوەی دەنگە دزراوەكانی.