Print WWW.GORRAN.NET
  كورد و نەتەوەخوازیی لە سەردەمی جیهانگیریدا
7/5/2018 7:50:11 PM
"كوردو نەتەوەخوازی لە سەردەمی جیهانگیریدا" ناونیشانی توێژینەوەکەیە كە تیایدا نەتەوەخوازی لە سایەو كاریگەری جیهانگیریدا دەخاتە بەر باس و لێكۆڵینەوە.

ئەم توێژینەوەیە کە بەرهەمی ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و لە ئامادەکردن و نوسینی ئاودێر جەمیل مستەفایە، بەدوای وەڵامدانەوەی ئەوەیە، کە جیهانگیری چۆن كاریگەری لەسەر نەتەوەخوازی داناوە و كورد لە باشوری كوردستان چۆن لەم بەرداشە كاریگەری وەرگرتوە.

پرسی كورد له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له‌ رێكه‌وتنامه‌ی سیڤه‌ر هێنرایه‌ ناو گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی، بۆجاری دوه‌میش پاش جه‌نگی سارد بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش (688) جارێكی تر پرسی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌م دیده‌ هێنرایه‌ كایه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤدۆستانه‌، كیانێكی كوردی له‌ باشوری كوردستان له‌ ژێر چه‌تری نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك واقعێكی دیفاكتۆ دروستكرا.

بۆ نه‌ته‌وه‌خوازی كورد گرنگه‌ بتوانێت هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كانی جیهانی بون، بازاڕی ئازاد، دیموكراتیزه‌بون، یاسای نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤ، هه‌نگاو بنێت. گرنگه‌ ناسێونالیزمی كورد به‌ له‌به‌رچاوگرتنی په‌یامه‌كانی جیهانگیری و ده‌رفه‌ته‌كانی جیهانگیری بتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌می و دیپلۆماسیانه‌ ئه‌م دۆزه‌ی خۆی به‌ره‌وپێش به‌رێت به‌جۆرێك وه‌ك ده‌نگێكی بیسراو له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاوی بۆ بنرێت و ئاینده‌ی دۆزی سیاسی خۆی پێ وێنه‌ بكات.


هاوپێچ تەواوی توێژینەوەکە بە فایلی (پی دی ئێف)..