بزوتنەوەی گۆڕان: بۆ بڕیاردان لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردن، چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتاین

23/10/2024

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بزوتنەوەی گۆڕان سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی دەنگدەرانی دەکات و رایدەگەیەنێت: ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان، لەلایەک لە ئاست چاوەڕوانیمان نەبووە و لەلایەکی دیکەش سەرنج و تێبینیمان لەسەر ئەو دەرئەنجامانە هەیە، بە جۆرێک ڕێژەی دەنگی پوچەڵکراو لەئاستێکی بەرزدایە، کە گومان لەسەر پرۆسەکە دروست دەکات.
دەشڵێت: ڕێگەنەدراوە لە بنکەکانی دەنگدان بریکارەکانمان ڕووی پێشەوەی پەڕاوی پوچەڵی دەنگدان بببینن و تەنها مۆری پوچەڵبوونی پشتی پەڕاوی دەنگدانەکە نیشاندراوە.
بۆیە، داواکارین کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ڕاواندنەوەی گومانەکان و دڵنیابوونەوە و بەراوردکردنی دەرئەنجامەکان: ئەنجامەکان بە ئەلکترۆنی ڕادەستی لایەنەکان بکات، لە کۆتایدا، چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتاین؛ بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر دەرئەنجامەکان بدەین.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی دەنگدەرانی دەکات.
لە بارەی ئەنجامی ڕاگەیەندراویش، لەلایەک لە ئاست چاوەڕوانیمان نەبووە و لەلایەکی دیکەش سەرنج و تێبینیمان لەسەر ئەو دەرئەنجامانە هەیە، بە جۆرێک ڕێژەی دەنگی پوچەڵکراو لەئاستێکی بەرزدایە، کە گومان لەسەر پرۆسەکە دروست دەکات، بە تایبەت کە ڕێگەنەدراوە لە بنکەکانی دەنگدان بریکارەکانمان ڕووی پێشەوەی پەڕاوی پوچەڵی دەنگدان بببینن و تەنها مۆری پوچەڵبوونی پشتی پەڕاوی دەنگدانەکە نیشاندراوە.
هەر بۆیە، داواکارین کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ڕاواندنەوەی گومانەکان و دڵنیابوونەوە و بەراوردکردنی دەرئەنجامەکان: ئەنجامەکان بە ئەلکترۆنی ڕادەستی لایەنەکان بکات، لە کۆتایدا، چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتاین؛ بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر دەرئەنجامەکان بدەین.




هەواڵی زیاتر