د. چیا عەباس سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات

03/08/2026

D هەواڵ و چالاکی

ئەمڕۆ دوشەممە (٣ی٨ی٢٠٢٦)، د. چیا عەباس تێکۆشەری دێرین و نوسەرو روناکبیر و كەسایەتی دیار، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و جڤاتی نیشتمانیەوە پێشوازی لێكرا.

لە دیدارێكی دۆستانەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی و دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەكان و كایەی ڕوناكبیری كرا.

هەر لە دیدارەكەدا تیشك خرایە سەر ئەو دۆخەی ناوچەكەی پێدا تێپەڕ دەبێت لەگەڵ لێكەوتە و ئەگەر و شیمانەكانی ئەو گۆڕانكاریانە لەسەر پڕۆسەی سیاسی و پەیوەندی نێوان هێز و لایەنە ناوخۆیی و هەرێمایەتیەكان و دۆزی گەلی كورد لەنێو گۆڕانكاریەكاندا و جەختكرایەوە كورد پێویستە هەماهەنگ و یەك گوتار و یەكڕیزبێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەكان و بەبێ لایەنە كیانی خۆی بپارێزێت.


هەواڵی زیاتر