بزوتنەوەی گۆڕان: چیتر کات بە فیڕۆنەدرێت و پەرلەمان کارا بکرێتەوە

20/10/2026

ڕاگەیەندراوی فەرمی


بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ لەکاتێکدا، دوو ساڵ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕدەبێت؛ مایەی نەنگیە لە دۆخێکی نادەستووریی و چەقبەستوودا، بەهۆی ململانێی سیاسیی و بەرژەوەندی تەسکی حیزبییەوە، پەرلەمان کارا نەکراوەتەوە و دامەزراوە نیشتمانییەکان بێ ڕۆڵ کراون.
 لە راگەیەنراوەكەدا، بزوتنەوەی گۆڕان هەموو لایەنە سیاسییەکان و هێزە دەسەڵاتدارەکان دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتیی مێژوویی و نیشتمانی و داوا دەکات چیتر کات بە فێڕۆنەدرێت و پەرلەمان کارا بکرێتەوە و کابینەی نوێی وزاری پێکبهێندرێت، کە ئەم هەنگاوانە پێشمەرجی سەرەکیین بۆ پاراستنی مافە دەستورییەکان، بەهێزکردنی پێگەی هەرێم لە عێراق، زامنکردنی ژیان و بژێوی و شایستە داراییەکانی هاونیشتمانیان لە ژینگەیەکی سەقامگیردا.


دەقی راگەیەندراوەكە:

ئەمڕۆ لەکاتێکدا، دوو ساڵ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕدەبێت؛ مایەی نەنگیە لە دۆخێکی نادەستووریی و چەقبەستوودا، بەهۆی ململانێی سیاسیی و بەرژەوەندی تەسکی حیزبییەوە، پەرلەمان کارا نەکراوەتەوە و دامەزراوە نیشتمانییەکان بێ ڕۆڵ کراون.

ئەم دۆخە سیاسیە، هاوکاتە لەگەڵ پێشهات و گۆڕانکاری سیاسیی لە ناوچەکە و عێراق و هەرێمی کوردستان، کە بێگومان بێ کاراکردنەوەی دامەزراوە دەستورییەکان؛ ئاڵنگاری و مەترسییەکانی سەر هەرێم بەتایبەتی و کورد بە گشتی زیاتر و مەترسیدارترن.

هەربۆیە، ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، هەموو لایەنە سیاسییەکان و هێزە دەسەڵاتدارەکان دەخەینە بەردەم بەرپرسیاریەتیی مێژوویی و نیشتمانییەوە؛ داوا دەکەین چیتر کات بە فێڕۆنەدرێت و پەرلەمان کارا بکرێتەوە و کابینەی نوێی وزاری پێکبهێندرێت، کە ئەم هەنگاوانە پێشمەرجی سەرەکیین بۆ پاراستنی مافە دەستورییەکان، بەهێزکردنی پێگەی هەرێم لە عێراق، زامنکردنی ژیان و بژێوی و شایستە داراییەکانی هاونیشتمانیان لە ژینگەیەکی سەقامگیردا.

بزوتنەوەی گۆڕان
٢٠ی ١٠ی ٢٠٢٦


هەواڵی زیاتر