باڵیۆز و کونسوڵی ئەڵمانیا لەگەڵ گۆڕان کۆدەبنەوە

07/02/2019

هەواڵ و چالاکی

رۆژی چوارشەممە (6/2/2019) باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و كۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێم سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد و لە لایەن رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی گۆڕانەوە پێشوازیان لێكرا.

وەفدەكەی ئەڵمانیا كە پێكهاتبون لە سیریل نان، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و باڕباڕ ڤۆڵڤ، كۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لەهەرێم و لە كۆبونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان تاوتوێكرد.

بزوتنەوەی گۆِران لە كۆبونەوەكەدا بە وەفدەكەی ئەڵمانیانیان راگەیاند ئەوان؛ لەپرسی پێكهێنانی حكومەت كارنامەی سیاسی حكومەتیان بەلاوە گرنگە نەوەك پۆستەكان و دەیانەوێت چاكسازی ریشەی سیاسی و ئابوری لە هەرێم بكرێت و هەردو ئەگەری بەشداری كردن یاخود نەكردن لە حكومەت لە بەردەمیان كراوەیە.

لای خۆشیەوە رێكخەری گشتی بزوتنەوە گۆڕان سوپاسی گەلی ئەڵمانیای كرد بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگە لەهەولێر و داوایكرد ئەڵمانیا هاوكارییەكانی بۆ هەرێمی كوردستان بە تایبەت لە بواری تەندروستی و پەروەردە فراوانتر بكات.


هەواڵی زیاتر