وەفدێكی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە

28/02/2019

هەواڵ و چالاکی

رۆژی چوارشەممە (27/2/2019) وەفدێكی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و رێكخەری گشتی گۆڕان كۆبوەوە.

لە كۆبونەوەكەدا کە ژمارەیەک ئەندامی خانەی راپەڕاندن و ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی گۆڕان ئامادەی بون، هەردولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و لەوبارەیەوە عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی گۆڕان دوپاتیكردەوە، "کە دەبێت كورد پێكەوە بە یەكگرتوی لە رێگەی گفتوگۆوە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بدەن، بەتایبەت لەسەر نەوت و پرسی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان".

هەر لەكۆبونەوەكەدا هەڵًوێستی گۆڕان لەبارەی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بۆ وەفدی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا رونكرایەوە‌ و جەختكرایەوە لەسەرئەوەی گۆڕان پێ باشە هەمو لایەنەكان بەشداری كابینەی نوێی حكومەت بكەن و بزوتنەوەی گۆڕانیش دەیەوێت لە رێی گفتوگۆوە كێشەكان چارەسەر بكرێن.


هەواڵی زیاتر