مام جەلال: نەوشیروان مستەفا سەرکردەی فعلی راپەڕین بو

07/03/2019

هەواڵ و چالاکی

خوالێخۆشبو جەلال
تاڵەبانی، سکرتێری کۆچکردوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بیرەوەرییەکانیدا جەخت
لەو راستییە دەکاتەوە کە رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، سەرکردایەتی فعلی راپەڕینی
ساڵی (1991)ی کردوە.

لە کتێبی (دیداری
تەمەن) کە باس لە بیرەوەرییەکانی خوالێخۆشبو جەلال تاڵەبانی دەکات و لەلایەن سەڵاح
رەشیدەوە ئامادەکراوە و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کێ رۆڵی سەرەکی بینی
لە راپەڕینی ساڵی (1991)دا؟، جەلال تاڵەبانی لە وەڵامدا دەڵێت: دەوری سەرەکی
راپەڕین هی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و رێکخستنەکانی ناوەوەی یەکێتی و
مەفرەزەکانی ناوەوەبون و ئەوان رێبەرە فعلییەکەبون کە لە مەیدانەکەدابون،
سەرکردایەتی فعلی راپەڕینەکەش کاک نەوشیروان مستەفا بو.

سەبارەت بە کەرکوک و رزگارکردنی ئەو شارە لە دەستی رژێمی بەعس، جەلال تاڵەبانی وتی:"بەڵێ کەرکوک بەهێزێکی سەرەکی یەکێتی
کە رێبەرەکەی کاک نەوشیروان بو رزگارکرا، کۆسرەت رەسوڵ بە هاوکاری عومەر عەبدوڵا،
سەرکردایەتی شەڕی ناوشاریان دەکرد".

 

 


هەواڵی زیاتر