سه‌ڵاح چاوشین هه‌ڵسوڕاوی دیارى گۆڕان و تێكۆشه‌ری دێرین کۆچى دوایى کرد
10/03/2019
کۆمەڵایەتی
سه‌ڵاح چاوشین تێكۆشه‌ری دێرین و هه‌ڵسوڕاوی دیاری گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد و بە مەراسیمێکی سەربازی بەرەو دوا مەنزڵگەی بەڕێ دەخرێت.
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، سه‌ڵاح چاوشین هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان و تێكۆشه‌ری دێرین لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد و بڕیارە سەعات (1:00)ی دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە بە مەراسیمێکی سەربازیی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی-ەوە بەرەو دوامەنزڵگەی بەڕێ بخرێت و لە گۆڕستانی شەهیدان لە سلێمانی بەخاک دەسپێردرێت.
لەماوەی رابردودا بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی دەرەوەی وڵات کرابو، رۆژی یەکشەممە (17/2/2019)، به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ر و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له رێگەی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانییه‌وه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
سەڵاح چاوشین، پێشمەرگە و فەرماندەی دێرین، یەکێک بوە لە پیشمەرگەکانی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێی ساڵی (1975) و له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستاندا چ وه‌ك پێشمه‌رگه و چ له ناو حكومه‌ت به‌رپرسیارێتیی جیاوازی هه‌بوه و لەسەرەتای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانیش لە ساڵی (2009)، وەک دامەزرێنەر و هەڵسوڕاوێکی دیار، خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بەشداریی کارایان هەبوە و پێشتریش سكرتێری جڤاتی گشتی و تا کۆچی دواییشی ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بوە.
سەڵاح چاوشین
فەرماندەی مەفرەزە سەرەتاییەکان و هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان
- ناوی ته‌واوی سه‌ڵاح سه‌عید حه‌مه قه‌زاز ناسراو بە ( صڵاح چاوشین ).
- له‌دایكبوی ساڵی (١٩٤٧)ی گه‌ڕه‌كی چوارباخی شاری سلێمانی.
- قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له‌سلێمانی ته‌واو كردوە.
- ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندیی به‌ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردوە.
- له‌ساڵی ١٩٦٣ دا بۆته پێشمه‌رگه‌ی ناو شار.
- له‌ساڵی ١٩٦٤ له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی دوبه‌ره‌كی له‌ناو سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، پشتگیریی باڵی مه‌كته‌بی سیاسیی كردوه.
- له‌ساڵی ١٩٦٨دا، له ئاماده‌یی پۆلیسی به‌غدا وه‌رگیراوه.
- پاش دو ساڵ خوێندنی ته‌واو كردوه و به كۆمیسەری پۆلیس دامه‌زراوه.
- له‌ساڵی ١٩٧٢ په‌یوه‌ندیی به رێكخستنه نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی - لینینەوه كردوه.
- له‌ڕوی پیشه‌ییه‌وه، تا ساڵی ١٩٧٤ له سلێمانی، رانیه، هه‌ولێر، ئامێدی و دهۆك خزمه‌تی كردوه . له‌هەمان ساڵ ١٩٧٤دا دوای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان كورد‌و حكومه‌تی عێراق، له دهۆك په‌یوه‌ندی به‌شۆڕشه‌وه كردوه.
- دواتر به پله‌ی سه‌رلق له‌هێزی ئه‌زمەڕ پێشمه‌رگایه‌تیی كردوه و له‌شه‌ڕه‌كانی حه‌وزی ڕ‌واندز و ناوچه‌ی سلێمانی دا به‌شدار بوه.
- پاش نسکۆی شۆڕش له‌ساڵی ١٩٧٥دا، دور خرایه‌وه بۆ دیوانیه و كه‌ربه‌لا له‌باشوری عیراق و بوە بە فه‌رمانبه‌ر له‌فه‌رمانگه‌ی ئه‌شغال و نیشته‌جێ كردن. له‌وێ درێژه‌ی به په‌یوه‌ندییه رێكخراوه‌ییه‌كانی دا‌و پشتگیری لە پڕۆژه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری كردوە.
- هاوینی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندیی به مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی نوێ بەرابەرایەتی (ی ن ک) كردوە و له دۆڵی جافایه‌تی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیی ده‌ست پێكرد‌وەتەوە و ساڵی دواتر بوه به‌رپرسی سەربازیی ناوچه‌كانی بناری قه‌ندیل.
- له كۆتایی هه‌مان ساڵ بۆ ناوچه‌ی سلێمانی گه‌ڕاوەتەوە و ماوه‌یه‌ک وەک به‌رپرسی عه‌سكه‌ری ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ رۆڵی گێڕاوە.
- ساڵی ١٩٧٨ په‌یوه‌ندی به رەوانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا-وه دەکات كه له‌و كاته‌دا فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی 3ی شارباژێر بوە.
- هه‌ر ئه‌و ساڵه بوه به‌رپرسی هێزی پارێزگاری مام جەلال له‌گوندی نۆكان، دواتریش به فه‌رمانی مام جەلال له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له مه‌لا به‌ختیار، غه‌فور ساڵح ژاژڵه‌یی و جه‌مال عه‌لی باپیر ره‌وانه‌ی سنوری هه‌رێمی چوار كراوە بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌هێزكردنی ئه‌و هه‌رێمه.
- له‌كۆتایی ساڵی ١٩٧٨، بوە بە فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی دو كه سنوره‌كه‌ی ناوچه‌كانی كه‌ركوك و چه‌می ره‌زان‌و شوان‌و سورداشی گرتۆته‌وه.
- ساڵی ١٩٨٠ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن، شاخه‌وان عه‌باس، ئاوات قاره‌مانی، شۆڕش ئیسماعیل، دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، ئه‌سكه‌نده‌ر حاجی ئاغا ئاكره‌یی، ره‌فیق سه‌بری‌و محه‌مه‌د غه‌ریب عه‌بدوڵڵا به‌شدار بو له‌خولێكی عه‌سكه‌ری له لوبنان كه به‌ره‌ی دیموكراتی رزگاریخوازی فه‌له‌ستین بۆ كادیره عه‌سكه‌رییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سازی كردبو. پاش ته‌واوكردنی خوله‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان، له‌سنوری هه‌رێمی شەش له بناری قه‌ندیل درێژه‌ی به‌جموجوڵی پێشمه‌رگانه‌ی داوە.
- ساڵی ١٩٨٢ سه‌رپه‌رشتیی چه‌ند خولێكی عه‌سكه‌ریی كردوە له دۆڵی مالیمۆس له نزیك گوندی كانی زه‌رد و ناوزه‌نگ. له‌م خولانه‌دا توانا عه‌سكه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگه مه‌شقپێكراوه‌كان په‌ره‌یه‌كی زۆریان پێ دراوه، هه‌ر ئه‌و ساڵه دوا به‌دوای پێكهێنانی تیپه‌كان، كراوە بە فه‌رمانده‌ی تیپی 31ی به‌رزنجه، به‌ڵام زۆری نه‌بردوە به پله‌ی فه‌رمانده‌ی تیپ گوازرایه‌وه بۆ تیپی 47ی پیره‌مه‌گرون و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و بناری قه‌ندیل به‌شداریی له‌ئۆپه‌راسیۆنی هێزی پشتیواندا كرد.
- له ماوه‌ی ساڵانی ١٩٨٤-١٩٨٧ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری بوه.
- له‌ساڵانی ١٩٨٩-١٩٩٠ له چوارچێوه‌ی سه‌ر له‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه دا، بوەته جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك كه باره‌گاكه‌ی له‌دزڵی بوە.
- له ڕاپه‌ڕینی ساڵی ١٩٩١دا، له قاسمه ڕه‌ش له‌گه‌ڵ رەوانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبوە لە ڕەوانەکردنی یەکەکانی ھێزی پێشمەرگە بۆ ناو شار و ئامادەکردنی بارەگا بۆ خوالێخۆشبو مام جەلال، دوای ڕاپەڕینیش لێپرسراوێتی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی له‌ناو به‌ره‌ی كوردستانی پێ سپێردراوە.
- دوای یەکەم ئەزمونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی ١٩٩٢، لەبەر پێویستی بارودۆخەکە و لەسەر داوا و پێداگری مەکتەبی سیاسی یەکێتی به‌پله‌ی (عه‌مید) وەک به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانیی دەستبەکاربوە.
- له‌ساڵی ١٩٩٦دا، بوە بە به‌رپرسی هه‌واڵگری له‌فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان .
- له‌ساڵی ٢٠٠٥دا، وەک بە یاریده‌ده‌ری مام جەلال بۆ كاروباری پێشمه‌رگه و نوێنەری سکرتێری گشتی یەکێتی لەناو فەرماندەیی گشتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان رۆڵی گێڕاوە.
- له‌ساڵی ٢٠٠٦ به‌پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین كرا.
خەباتی لەناو بزوتنەوەی گۆڕان
- دوایئەوەی لە کۆتایی ٢٠٠٦، رەوانشاد نەوشیروان مستەفا لە یەکێتی جیادەبێتەوە و کۆمپانیای وشە بۆ کاری میدیایی دادەمەزرێنێت، سەڵاح چاوشین وەک بیروباوەڕی سیاسیی لەناو پڕۆژە سیاسیەکەی کاک نەوشیروان جێی خۆی دەگرێت و یەکێک دەبێتە لە کەسە نزیک و باوەڕپێکراوەکانی رێکخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان.
- لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕانە
- ئەندامی لیژنەی پێکهێنانی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانە
- لە کۆتای ٢٠١٤ تا ٢٠١٨، سکرتێری جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بوە.
- لە خولی دوەمی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وەک بڕوابون بە پرەنسیپی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەناو جڤات دەستبەرداری پۆستی سکرتێری جڤات دەبێت و وەک ئەندامێکی کارا و کاریگەری جڤاتی گشتی دەمێنێتەوە.
- خۆی و بنەماڵەکەی وەکچۆن لە خەباتی چەکداری کوردی لە شۆڕشی ئەیلول و دواتر لە شۆڕشی نوێ وەک دەستەی پێشمەرگە سەرەتاییەکانی ١٩٧٦ رۆڵی دیاری هەبوە، لەگەڵ دروستبونی یەکەم ئەزمونی ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی یەکێک بوە لە سەرکردە کاریگەرەکان کە پشتی لە پۆست و پلەی حیزبی و حکومیی کردوەو، لەناو بزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی خەڵک و خەباتی مەدەنی و پەرلەمانیان کردوە.
- لە مانگی ئابی ٢٠١٨ەوە دوچاری نەخۆشی شێرپەنجە بوە و لەم ماوەیەدا چەندین جار چارەسەری لە دەرەوەی وڵات بۆ کراوە.
_ دوای وەرگرتنی چەند مانگێک لە چارەسەری پزیشکی، بەرەبەیانی رۆژی ٩ی ئازاری ٢٠١٩ لە نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی ژیانئاوایی کرد و دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.