شوعله عەلی؛ جوانترین نمونه‌ی ژنی ناو كوانوی كوردایه‌تی
17/03/2019
هەواڵ و چالاکی
شوعله عه‌لی سه‌عید، له شوباتی ساڵی (1955)دا و له
سه‌روه‌ختی حوكمی پادشایه‌تی عێراقدا، له لانكه‌ی به‌ناوبانگی گۆشكردنی كوردایه‌تی
و نیشتیمان په‌روه‌ری هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ی خاڵوان و باوانیدا گه‌وره‌بو.
كچێك به باوه‌شێ كتێبی جانتاكه‌ی شانیه‌وه، ساده و
ساكار وه‌ك نه‌سمی به‌یانیانی به‌رانان به نسێی كۆڵانه‌كانی خانه‌قا و شۆسته و
شه‌قامه‌كانی سلێمانیدا، شانزه ساڵی ته‌مه‌نی رێگه‌ی قوتابخانه‌كانی سه‌ره‌تایی و
سانه‌وی و دواتریش زانكۆ بۆ خوێندن و خۆ پێگه‌یاندن ده‌پێوێت.
ئه‌و له زانكۆی سلێمانی و له‌كۆلێژی كارگێڕی و ئابوری
بوه، كه په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه ده‌كات
و هه‌ر له قۆناغی خوێندكاری‌دا كۆستی شه‌هید بونی هه‌ردو برا جوانه‌مه‌رگه‌كه‌ی به‌دوای
یه‌كدا به‌رگی ره‌شی خه‌م و پرسه‌ی شه‌هیدی پێ ده‌پۆشێت و ئومێد و هیوای سه‌ركه‌وتنی
كۆمه‌ڵه و شۆڕشی نوێشی لا به‌هێز و پته‌و ده‌كات.
وره به‌رزی ئه‌و له‌و سه‌روه‌ختی سه‌ره‌تای شۆڕش و
كاری نهێنی رێكخستن و روبه‌روبونه‌وه‌ی به‌عسدا به‌كۆستی دو برای شه‌هیده‌وه گڕوتینێكی
گه‌وره‌ی به كچان و ژنانی سلێمانی به‌خشی كه پۆل پۆل په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌وه بكه‌ن و شان به‌شانی پێشمه‌رگه به‌شداری له‌هه‌مو چالاكیه‌كاندا بكه‌ن.
شوعله جوانترین نمونه‌ی ژنی ناو كوانوی جۆشدراوی
كوردایه‌تی بو له‌و سه‌رده‌مه‌داو دروست شوعله‌ی ئاگردانی كۆمه‌ڵه و شۆڕشی نوێ بو.
ساڵی (1981) و به‌خواستی خۆی و بنه‌ماڵه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی
رێگه‌ی قه‌ندیل و كوخت و كۆڵیته‌كانی چیا ده‌گرێت و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ رابه‌ری دیاری
شۆڕشی نوێ نه‌وشیروان مسته‌فا سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستاندا ده‌كات،
ئه‌و ئه‌بێته شوعله‌ی بڵندی دوندی مامه‌نده و هاوڕێی پێشمه‌رگه و ده‌ست و مه‌چه‌كی
هاوكاری ژنانی لادێ و ده‌بێته پێشمه‌رگه‌ی ژن.
وه‌ك ته‌واری به‌رزه‌فڕ و وه‌ك پارێزه‌ری سێبه‌ری
شاخ، ره‌نگی خاكی، هێمن و وریا چه‌ندین جار له‌بۆسه و ته‌لبه‌ندی رژێمی به‌عسی پێش‌و
له كه‌ناری مه‌رگ گه‌ڕاوەته‌وه.
وه‌ك ژن و وه‌ك پێشمه‌رگه له‌هه‌مو وێستگه‌كانی خه‌باتی
سیاسی و رێكخراوه‌یی و پێشمه‌رگایه‌تی هاوڕێ و هاوه‌ڵانی نزیكی نه‌وشیروان مسته‌فا
بو، له‌سه‌ره‌تای دروست بونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه به‌هه‌مان وره و ئومێد و هیوای
سه‌ره‌تای شۆڕش، پشتیوانی نەوشێروان مستەفا بوه و له نزیكه‌وه ئاگاداری كاری رێكخراوه‌یی
سیاسی بزوتنه‌وه‌كه بوه.
به‌داخه‌وه شوعله رۆژی (17/3/2017) له‌گه‌ڵ خۆیدا
ره‌نگی به‌هارو هه‌تاوی سلێمانی برد‌و شاری خامۆش كرد‌و بوه هاوده‌می شوان و شێركۆی
شه‌هید و وه‌ك ئه‌رخه‌وانی به‌هاری سه‌یوانیش لای ئه‌وانه‌وه نێژرا.
ژنێك له ئازاری سلێمانیدا ژیا له ئازاری خۆیدا كه‌وت
و له ئازاری نیشتیمان‌دا به‌جێی هێشتین.
کورتەیەک لە ژیاننامەکەی
- شوعله عه‌لی، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناودار و نیشتیمانپه‌روه‌ری
شاری سلێمانییه.
- رۆژی (22/2/1955) له گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قامی سلێمانی
له‌دایك بوه.
- قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی له
سلێمانی ته‌واوكردوه.
- ده‌رچوی كۆلێژی كارگێڕی و ئابوری زانكۆی سلێمانییه.
- ساڵی (1977) په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی
ره‌نجده‌رانه‌وه كردوه.
- خاوه‌نی دو برای شه‌هیده به‌ناوه‌كانی شوان و شێركۆ،
كه له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێ‌دا و له پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌باتی رێكخستنی شاردا
شه‌هید بون.
- شه‌هید شوان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێیدا له گوندی
قازانقایه شه‌هید بوه. شه‌هید شێركۆش له‌ناو شاری سلێمانی له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه
شه‌هید كرا.
- ساڵی (1981) هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا
كردوه.
- له هه‌مو وێستگه‌كانی خه‌باتی شاخ و شاردا شانبه‌شانی
نه‌وشیروان مسته‌فا كاری كردوه.
- خاوه‌نی دو كوڕ‌و كچێكه به‌ناوه‌كانی (نما و چیا و
چرا).
- به‌ره‌به‌یانی (17)ی ئازاری (2017) له سلێمانی به‌هۆی
نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد.