فراكسیۆنی گۆڕان بەبۆنەی كۆتایی هێنان بە داعش پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە

25/03/2019

ڕاگەیەندراوی فەرمی

فراكسیۆنی گۆڕان پیرۆزبایی كۆنترۆڵكردنەوەی باغۆز دەكات لەسەر دەستی شەڕڤانانی هەسەدە
 
بەبۆنەی سەركەوتنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە باغۆز و سەركەوتن بەسەر داعشدا, فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان, پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە.

لە پەیامەكەی فراكسیۆنی گۆڕاندا هاتوە, بەبۆنەی كۆتایی هاتنی خەلافەتی تیرۆری دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش), لەسەر دەستی شەڕڤانانی سوریای دیموكرات هەسەدە, پیرۆزبایی و دەستخۆشی لەو هێزانە دەكەین و ئەم سەركەوتنە بۆ هەموو ئەوانەیە كە ئەو ڕێخراوە تیرۆریستیەیان, بە مەترسی دەزانی لەسەر مرۆڤایەتی.

فڕاكسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەشكردوە, لەناوبردنی نەتەوەی كورد ئامانجی سەرەكی ئەو ڕێكخراوە بو, ئەویش بە پەلاماردانی كۆبانێ‌ و دواتر شنگال دەستیپێكرد, میللەتی كورد قوربانی گەورەی دا لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر, بە خوێنی  پێشمەرگە و شەڕڤانان, كچ و كوڕانی كورد لە باشورو ڕۆژئاوا, داعش زیانی گەورەی بەركەوت.

سڕینەوەی ئاسەوارەكانی داعش, ئەركێكی گرنگی قۆناغی داهاتوە و لەو پێناوەشدا فراكسیۆنی گۆڕان, ئەوەی لە توانایدا بێت وەك ئەركی خۆی پێی هەڵدەستێت.


هەواڵی زیاتر