گۆڕان: بهدیهێنانی دادپهروهری زامنی ئاسودەکردنی گیانی قوربانیانی ئەنفالە
15/04/2019
ڕاگەیەندراوی فەرمی
بزوتنهوهی گۆڕان رایدهگهیهنێت، پاش تێپهڕبونی (31) ساڵ بهسهر تاوانی ئهنفالدا، هێشتا كهسوكاری قوربانیان وهك پێویست لهلایهن حكومهتی عێراقهوه قهرهبو نهكراونهتهوه و لهسهر ئاستی ناوخۆش، ھەوڵەکان بۆ ناساندنی ئەنفال وەکو جینۆساید لەئاستی نێودەوڵەتی لە ئاستی پێویستدا نیە و بەدامەزراوەیی نەکراوە.
له راگهیهندراوێكدا بزوتنهوهی گۆڕان جهخت لهوه دهكاتهوه، پەلامارەکانی داعش و جینۆسایدی ئێزدییەکان دەریخست گەلەکەمان هێشتا لەبەردەم خەباتی درێژدایە بۆ کۆتاییهێنان بە عەقڵیەتی سڕینەوە و پاکتاوکردن، بۆیە خۆڕێکخستنەوە و چاکسازی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی دادپەروەری و خزمەتکردنی کەسوکاری ئەنفالکراوەکان و جینۆساید، زامنی ئاسودەکردنی گیانی شەھیدان و قوربانیانی ئەنفالە.
دهقی راگهیهندراوهكه:
کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوەکان، خەڵکی کوردستان، (31) ساڵ لەمەوبەر، رژێمی بەعس، لەپڕۆسەیەکی نەخشەبۆکێشراودا، سیاسەتی پاکتاویی بەرامبەر بە گەلی کوردستان گرتەبەر، دڕندانە پەلاماری کوردستانی دا و لە ھەشت قۆناغدا، (182) ھەزار مرۆڤی لە ژن و پیاو و مناڵ و پیر و پەککەوتەی راپێچی چارەنوسێکی نادیار کرد، کە پاشان زۆربەی ھەرە زۆریانی کۆمەڵکوژ و زیندەبەچاڵ کرد و لەدوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقدا بەشێکی زۆری قوربانیەکان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی باشوری عێراقدا دۆزرانەوە. ئەمە جگە لە روخاندنی زیاتر لە (4500) گوند.
لەو پڕۆسە نامرۆڤانەیەدا، ژینگە و سەرچاوەکانی ئاو، رەز و باخ و ژێرخانی ئابوری کوردستان کەوتنە بەر پەلاماری سوتاندن و چەندین لێکەوتەی کۆمەڵایەتی و ئابوری و دەرونیی بەدوای خۆیدا ھێنا، کە ھێشتا کاریگەرییەکان هەر ماون.
لەکاتێکدا یادی جینۆسایدی ئەنفال دەکەینەوە، کە لەدوای ساڵی (2003) و روخانی بەعس، ئەنفال وەک تاوانی "جینۆساید، جەنگ، دژی مرۆیی"، لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق ناسێنرا، بەڵام پاش (31) ساڵ بەسەر تاوانەکەدا، ھێشتا بەشێکی زۆر لە تاوانبار و تۆمەتبارەکان دادگایی نەکراون، حکومەتی عێراقیش داوای لێبوردنی لە گەلی کوردستان نەکردوە و قەرەبوی زیانلێکەوتوانی تاوانەکەی نەکردۆتەوە، کە پێویستە قەربویەکی شایستە بکرێنەوە. لەسەر ئاستی ناوخۆشدا، تائیَستاش ھەوڵەکان بۆ ناساندنی ئەنفال وەکو جینۆساید لەئاستی نێودەوڵەتی لە ئاستی پێویستدا نیە و بەدامەزراوەیی نەکراوە و پلانێکی نیشتمانیی زیاتری پێویستە و بەرپرسیارێتی نیشتمانی و نەتەوەیی زیاتر دەخوازێت، پەلامارەکانی داعش و جینۆسایدی ئێزدییەکان دەریخست گەلەکەمان هێشتا لەبەردەم خەباتی درێژدایە بۆ کۆتاییهێنان بە عەقڵیەتی سڕینەوە و پاکتاوکردن، بۆیە خۆڕێکخستنەوە و چاکسازی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی دادپەروەری و خزمەتکردنی کەسوکاری ئەنفالکراوەکان و جینۆساید، زامنی ئاسودەکردنی گیانی شەھیدان و قوربانیانی ئەنفالە.
سڵاو بۆ گیانی پاکی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال
بزوتنەوەی گۆڕان
(14/4/2019)