ئه‌زمونه ئه‌ده‌بییه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا لە گۆڤاری رزگاریدا
18/05/2019
هەواڵ و چالاکی
لە
توێژینەوەیەکی زانستیدا خوێندکارێکی بەشی زمانی کوردی کۆلێژی پەروەدەی بنەڕەتی زانکۆی
سلێمانی، هەڵسەنگاندن بۆ شیعره بڵاوكراوه‌كانی
رەوانشاد نه‌شیروان مسته‌فا له گۆڤاری رزگاریدا دەکات.
لە دەرەنجامی
توێژینەوەکەدا ئەوەخراوەتەڕو کە؛ نه‌وشیروان مسته‌فا، له نوسینی
شیعره‌كانیدا
نازناوی به‌كارهێناوه و به ناوی خۆیه‌وه شیعری بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه،
نازناوه‌كه‌ی
به ناوی (رێژه‌ن)ه، كه پڕا و پڕی كه‌سایه‌تی خۆیه‌تی، كه كه‌سێكی
به به‌رهه‌م
بوه له بواری ئه‌ده‌بیات و خاوه‌نی ئه‌زمونێكی گرنگ و دیاره،
شیعره‌كانی له روی هونه‌رییه‌وه ئاستێكی به‌رزی هه‌یه، چونكه هه‌ر
جاره و به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌كارهێناوه و ئاڕاسته‌ی
كردوه.
ئەوەیخستەڕو؛ نه‌وشیروان
مسته‌فا، له شیعره‌كانیدا زمانێكی هێنده په‌تی و خۆماڵی به‌كارهێناوه، كه
كه‌م شاعیر هه‌یه، به‌وجۆره و به‌و شاره‌زایی و لێزانییه‌وه زمانی خۆماڵی به‌كارهێنابێت،
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه شاعیر زۆر له خه‌می زمانی كوردیدا بوه و خۆی
له وشه‌ی بێگانه پاراستوه.
كارنامه و ئه‌زموونه
ئه‌ده‌بییه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا
گۆڤاری رزگاری 1969- 1970 به‌نمونه
توێژینه‌وه‌یه‌كه له‌لایه‌ن
رێبه‌ر به‌ختیار حه‌سه‌ن ئەنجامدراوە
خوێندکاری دوا قۆناغی بەشی کوردی کۆلێژی پەروەردەی
بنەڕەت لە زانکۆی سلێمانی
نه‌وشیروان مسته‌فا، كه خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری رزگارییه،
دو شیعری تیادا بڵاو كردوه‌ته‌وه به‌ناونیشانه‌كانی (ئینجانه، داستانی ره‌نجی
بێهوده) هه‌روه‌ها نازناوی شیعریشی به‌كارهێناوه، كه (رێژه‌ن)ه، رێژه‌نیش له
زمانی كوردیدا به واتای به‌رهه‌مدار دێت. ئه‌و شیعرانه‌ش كه بڵاوی كردوه‌ته‌وه له گۆڤاری رزگاریدا ژماره‌یان دو
شیعره، شیعره‌كانیش ئه‌مانه‌ن.
(ئینجانه)
بۆ مه‌رگی تۆ
مه‌رگی پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان
كه ئاسۆی پیرۆزی گه‌لی، به خوێنی خۆی، ئاڵ هه‌ڵگه‌ڕان
كه هه‌تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیان،
بۆ گه‌ل ژیا، بۆ هه‌ژاران و ره‌نجده‌ران
سه‌ری باوه‌ڕ و ئاواتی ئه‌گه‌یشته بێخی ئاسمان
بۆ مه‌رگی تۆ مه‌رگی نا نه‌به‌ردی قاره‌مان
چۆن بوێرم شتێ بڵێم منی به‌جێماوی كاروان !
شیعری (داستانی ره‌نجی بێهوده)
ئای بۆ ره‌نجی به‌فیڕۆ چوم
ئای بۆ خونچه‌ی به گوڵ نه‌بوم
ئای بۆ خه‌رمانی سوتاوم
ئای بۆ باخچه‌ی هه‌وا بردوم
ئای بۆ ریسی به خوری بوم
هه‌ی پیرێژنی كوڕ كوژراو
وه‌ره با شینێ بگێڕین
تا به جۆباری خوێنی دڵ
تا به ساڵی ئه‌سرینی چاو
قوڕێكی زۆر خه‌ست ئه‌شێلین
بۆ په‌یكه‌ری نامرادی
بۆ هیوایه‌ك
لیكدانه‌وه و راڤه‌كردنی شیعره‌كانی نه‌وشیروان
مسته‌فا له روی ناوه‌ڕۆكه‌وه
لێره‌دا به رونی و وردی باس له لایه‌نی ناوه‌ڕۆك و دیوی ناوه‌وه و مه‌به‌سته شیعرییه‌كانی
(نه‌وشیروان مسته‌فا) ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: شیعری ئینجانه
هه‌ركه سه‌یری ناونیشانی ئه‌م شیعره ده‌كه‌ین ئه‌وه‌مان
به بیردا دێت كه (ئینجانه) ئاماژه‌یه به خاكی پاكی نیشتیمان، كه له‌و
ئینجانه‌یه‌دا هه‌زاران گوڵ و چرۆی نوێ ئه‌پشكوێن له پێناو سه‌رخستنی ئامانجی
نه‌ته‌وایه‌تیدا.
ئینجانه
بۆ مه‌رگی تۆ
مه‌رگی پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان
كه ئاسۆی پیرۆزی گه‌لی، به خوێنی خۆی، ئاڵ هه‌ڵگه‌ڕان
كه هه‌تا دوا هه‌ناشه‌ی ژیان،
بۆ گه‌ل ژیا، بۆ هه‌ژاران و ڕه‌نجده‌ران
سه‌ری باوه‌ڕ و ئاواتی ئه‌گه‌یشته بێخی ئاسمان
بۆ مه‌رگی تۆ مه‌رگی نا نه‌به‌ردی قاره‌مان
چۆن بوێرم شتێ بڵێم منی به‌جێماوی كاروان
له‌م ده‌قه‌دا (نه‌وشیروان مسته‌فا) باس له مه‌رگی
پێشمه‌رگه‌كانی هاوڕێی ده‌كات، كه بۆ سه‌رخستنی ئامانجی نه‌ته‌وایه‌تی گیانی
خۆیان به‌خت كردوه، ئه‌م نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ ئه‌م كاروانه‌دابێت و مه‌رگی
هاوڕێ و هاوخه‌باته‌كانی ئه‌می له‌و سه‌ربه‌رزییه بێبه‌شكردوه كه شه‌هیدبونه
له پێناو خاكی پیرۆزی كوردستان.
ئای له نه‌فامی دوژمنان
ئای له گه‌وجی گه‌وره‌كه‌یان !
ئه‌و ئاگره‌ی كه‌وته‌وه،
شار‌و گوندی گرته‌وه،
چۆن به چۆڕێ قوڕاوی پیس، كپ ئه‌بێ ئه‌كوژێته‌وە؟
یان چۆن به دو فوی هه‌ناسه‌ی سوار دائه‌مركێته‌وه
رۆژ به رۆژ ئه‌بێ زیادبكا، بڵێسه‌ی به‌رزبێته‌وه
تا
پوش‌و پاوه‌نی خیانه‌ت
تا شه‌خه‌ڵی عومری دوژمن، سه‌رانسه‌ر ئه‌ته‌قێته‌وه
لێره‌دا باسی به گێل سه‌یركردن و كه‌م سه‌یركردنی
دوژمن ده‌كات، كه ده‌یانه‌وێت به هه‌ندێك ترس و تۆقاندنی ئامانجی له پێشینه‌ی گه‌لی كورد دابمركێنێته‌وه
كه ئامانجی سه‌ربه‌خۆی و ئازادییه.
ئه‌ی هه‌ڤاڵی بێسه‌رو شوێن
دوژمن چ گه‌وجه نازانێ، له جێگه‌ی هه‌ر دڵۆپێ خوێن
له گه‌روی زامی جه‌سته‌ی ئێوه ئه‌تكێ
هه‌زار سه‌ری تازه ده‌ردێن
له جێی هه‌ر گوڵێ كه وه‌ری
هه‌زار گۆپكه و چرۆی تازه ئه‌ڕوێن
هه‌زار خونچه‌ی نوێ ئه‌پشكوێن
له‌م شیعره‌دا باس له خه‌یاڵ پڵاوی دوژمنان ده‌كات
و ده‌ڵێت: دوژمن پێی وایه كه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ پێشمه‌رگه شه‌هید بكه‌ن ئه‌وا ئیتر
كورد قڕ ئه‌بێت و شۆڕش نامێنێت، ئه‌وان نازانن كه له جێی شه‌هید بونی هه‌ر
پێشمه‌رگه‌یه‌ك هه‌زاران پێشمه‌رگه‌یتر شوێنیان ده‌گرنه‌وه و به گڕوتینێكی به‌هێز
و پۆڵاینه‌وه دێنه مه‌یدانی شۆڕشه‌وه و دژی دژمن ده‌جه‌نگن.
نه‌ڕه‌ی شۆڕشگێڕانی دلێر
پریشكی بیر‌و باوه‌ڕی زه‌نوێر!
گه‌یشتۆته هه‌مو جێیه
دێهات و شار
تا كونجی ئه‌شكه‌وتی شێ‌دار
گه‌یشتۆته هه‌مو گوێیه
كارگه‌ر، جوتیار
كاتی هه‌ڵمه‌ت و په‌لامار
هه‌ركه یه‌كێكمان لێ ئه‌گلێ
یه‌كێكی تازه دێته خوار
تفه‌نگه‌كه‌ی له ده‌ست ئه‌گرێ،
سه‌دی تازه دێنه پێشی
نایه‌ڵن ئاڵاكه‌ی بنه‌وێ
لێره‌دا شاعیر مه‌به‌ستیه‌تی كه ده‌بێت دوژمن
بزانێت كه شۆڕش ته‌نها له شاخدا نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو بست به بستی خاكی
نیشتیمان به ئاگان له شۆڕش و كارگه به كارگه‌و ماڵ به ماڵ شه‌یدای شۆڕشن و
خۆ ئه‌گه‌ر له شوێنیك كڵپه‌ی شۆڕش دامركێته‌وه، له سه‌دان شوێنی‌تر گڕو بڵێسه‌ی
شۆڕش به‌رز ئه‌بێته‌وه.
ئه‌ی لاوانی وڵاته‌كه‌م
بۆچی تێر ئاخ هه‌ڵنه‌كێشم بۆ گه‌له نا ئومێده ماته‌كه‌م
ئه‌و باوكه‌ی هیوامان پێی بو
ته‌نیا له رو فریشته بو
هه‌م خائین و هه‌م دز ده‌رچو !
ئه‌و چه‌قۆی نایه گه‌ردنی كۆرپه‌ی هیواو ئاواته‌كه‌م !
ده‌ی كه‌ی دێنه جوڵه و خرۆش؟ كه‌ی ئه‌سپی شۆڕش
ده‌ئاژون
بۆ ئه‌و مناڵه جوانانه‌ی به ساوای هه‌تیو كه‌وتون؟
بۆ ئه‌و بوكه جوانانه‌ی به گه‌نجی بیوه‌ژن بون؟
بۆ ئه‌و پیره كه‌ساسانه‌ی ڕۆڵه‌كانیان هه‌مو كوژران
بۆ ئه‌و دۆست و هه‌ڤاڵانه‌ی به زیندوی له چاڵ
نران
هه‌ی لاوانی وڵاته‌كه‌م
هه‌ی كارگه‌رانی ره‌نجه‌ڕۆ
هه‌ی وه‌رزێرانی ده‌س خه‌ڕۆ
ئۆباڵی سه‌رجه‌م ئه‌مانه وا له‌ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه
چاوه‌ڕوانی تۆڵه‌ی ئێوه‌ن
بۆ كپن و ورته‌تان نایه؟
كوا لافاوی توڕه‌یتان !
كوا زه‌لزه‌له‌ی بێ ئامانی
ڕق و كینه‌ی زه‌حمه‌ت كێشانی بێ مایه ؟
كوا گه‌رده لولی ڕاپه‌ڕین !
كوا ڕه‌شه‌بای په‌لاماردان
بۆ كزه بۆ ده‌نگی نایه؟
بۆ ورده باری و سه‌برو ئارام تاكه‌ی له‌ناو سه‌هۆڵایه؟
له‌م شیعره‌دا شاعیر رو له گه‌نج و لاوه خوێنگه‌رمه‌كانی
وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی ئێمه به باوكمان ده‌زانی كه‌چی
خۆفرۆش و دز ده‌رچو، ده‌ی ئێوه كه ئێستا ئه‌وه ده‌زانن بۆ نایه‌ن كه له ره‌گ
و ریشه هه‌ڵیكه‌نن و شۆڕش له دژی ده‌ست پێبكه‌ن، تاكه‌ی ئارامده‌گرن به‌رامبه‌ر
ئه‌و هه‌مو زوڵمه‌ی كه لێی كردون.
تایبه‌تمه‌ندی هونه‌ری شیعری له شیعره‌كانی (نه‌وشیروان
مسته‌فا) دا
ئه‌و دو قاڵبه
شیعرییه‌ن، كه زیاتر ده‌چنه ژێر ركێفی زمان و روخساری شیعرییه‌وه و هه‌ر
شاعیره و به چه‌شه‌ن و جۆرێك په‌یڕه‌وی ده‌كات و به‌كاری ده‌هێنێت. (رێژه‌ن)
هه‌وڵی داوه له هۆنراوه‌ی (داستانی ره‌نجی بێهوده) داهێنان له فۆڕمی
هۆنراوه‌كه‌دا بكات به‌وه‌ی كه نه ته‌واو به سه‌روا و قافیه دابڕێژرێن و نه
ته‌واویش به‌بێ قافیه و ئازادبن، هه‌ر به‌یته و له‌سه‌ر بابه‌تێك، یان لایه‌نێكی
بێهیوای ده‌ڕوات و هه‌رجاره و به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگا به‌كارده‌هێنێت.
هونه‌ری شیعری (رێژه‌ن) هونه‌رێكی به‌رزی (رونبێژی)یه،
كه به ئاسانی لێی تێده‌گه‌یت، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌و وشه كوردییه په‌تییه
زۆرانه‌ی له فه‌رهه‌نگی شیعره‌كانیدا به‌كاری هێناوه، كه كه‌م شاعیر ئه‌و
شاره‌زاییه زۆره‌ی له به‌كارهێنانی وشه په‌تییه كوردییه‌كاندا هه‌یه، كه
كه‌ی به‌كارهاتون؟ چۆن به‌كار هاتون؟ واتایان چییه؟
ئه‌نجام
له كۆتای توێژینه‌وه‌كه‌دا به ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی
خواره‌وه گه‌یشتین:
1- تیشكمان خستوەته سه‌ر ویستگه
گرنگه‌كانی ژیانی نه‌وشیروان مسته‌فا، چ له روی ژیان و خه‌باتی سیاسییه‌وه،
هه‌تا نوسین و ئه‌زمونه ئه‌ده‌بیه‌كانی، كه هاوشانی تێكۆشان و خه‌باتی سیاسی
و چه‌كداری، لایه‌نه ئه‌ده‌بییه‌كه‌شی په‌ره‌پێداوه و به‌دوایدا چوه و خۆی
بۆ ته‌رخانكردوه.
2- نه‌وشیروان مسته‌فا، جگه له‌وه‌ی لایه‌نی
ئه‌ده‌بی په‌ره‌پێداوه، كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی ناو دونیای سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاته،
هه‌روه‌ها كه‌سێكی روناكبیره و خامه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی به‌پێزی هه‌یه و خاوه‌نی
چه‌ندین بابه‌تی ئه‌ده‌بیی گرنگه.
3- نه‌وشیروان مسته‌فا، له نوسینی شیعره‌كانیدا
نازناوی به‌كارهێناوه و به ناوی خۆیه‌وه شیعری بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه،
نازناوه‌كه‌ی به ناوی (رێژه‌ن)ه، كه پڕا و پڕی كه‌سایه‌تی خۆیه‌تی، كه كه‌سێكی
به به‌رهه‌م بوه له بواری ئه‌ده‌بیات و خاوه‌نی ئه‌زمونێكی گرنگ و دیاره.
4- شیعره‌كانی له روی هونه‌رییه‌وه
ئاستێكی به‌رزی هه‌یه، چونكه هه‌ر جاره و به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی
به‌كارهێناوه و ئاڕاسته‌ی كردوه.
5- له شیعره‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فادا، هه‌ردو
هه‌ستی ره‌شبینی و گه‌شبینی ده‌بینرێن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه به‌و بارودۆخه ده‌رونییه‌ی
كه نوسه‌ری تێدا ده‌ژی و كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی
و خوێنه‌ر له‌كاتی خوێندنه‌وه‌یدا به ته‌واوه‌تی هه‌ستی پێده‌كات.
6- نه‌وشیروان مسته‌فا، له شیعره‌كانیدا
زمانێكی هێنده په‌تی و خۆماڵی به‌كارهێناوه، كه كه‌م شاعیر هه‌یه، به‌وجۆره
و به‌و شاره‌زایی و لێزانییه‌وه زمانی خۆماڵی به‌كارهێنابێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت، كه شاعیر زۆر له خه‌می زمانی كوردیدا بوه و خۆی له وشه‌ی
بێگانه پاراستوه.