سلێمانی؛ دوو ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر كۆچی دوایی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا

18/05/2019

هەواڵ و چالاکی

سلێمانی؛ ئامادەكارییەكان بۆ ڕێوڕەسمی یادی كۆچی دوایی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا تەواو بوون

لە دوەمین ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا  ڕێبەری نیو سەدە خەباتی گەلی كورد، ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە لەسەر ئارامگەكەی لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی, مەراسیمێكی تایبەت بەڕێوەدەچێت، هاوڵاتیاتنیش لەدەستدانی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا بە خەسارەتێكی گەورەی دەزانن بۆ گەلی كورد .

بە داگیرساندنی مۆمێك، دوەمین ساڵیادی كۆچی دوایی رەوان شاد نەوشیروان مستەفا دەست پی َدەكات.

ئێوارەی رۆژی 19 ی ئەم مانگ، لە گردی زەرگەتەو لە شوێنی ئارامگەكەی ڕەوان شاد نەوشیروان مستەفادا، مەراسیمێكی شكۆمەندانە بۆ ڕێبەری نیوسەدە لە خەباتی گەلی كورد بەڕێوە دەچێت، مەراسیمێك بە بێ هیچ وتار و پەخشان‌و پێداهەڵدانێك.

هاوڵاتییەك دەڵێت، بۆ ڕۆژێك لەنزیكەوە نەیبنیوە و تەنها پەیام‌و بەرنامەكانی گوێ لێ بوە، ئەو بەم شێوەیە بە حەسرەت ‌و ئەسەفەوە باس لە مەرگی لەناكاوی نەوشیروان مستەفا دەكات.

بۆچوونی زۆر لەو هاولاتییانمان وەرگرت، كە دورونزیك نەوشیروان مستەفایان دەناسی، ئەوان بەم شێوە باسی كۆچی لەناكاوی ئەویان دەكرد.

دوای دوو ساڵ بەسەر كۆچی ڕابەر و سەركردەی گەلەكەمان ڕەوان شاد نەوشیروان مستەفا ئەمین، هێشتا زۆر لە هاولاتییان‌و چین‌و توێژە جیاوازەكان شۆكی ئەم كۆچە بەری نەداون، بەڵام هەمووشیان یەك بیركردنەوەیان هەیە، ئەویش درێژە پێدان و تەواوكردنی بەرنامە و رێبازەكەی ئەو سەركردەیەیە كە نیوەسەدە خەباتی كرد‌و قوربانیی لەپێناو گەلەكەیدا دا .

 

 

 

 

.


هەواڵی زیاتر