وێنە؛ چلەى شەهید رێبەند فەرهاد بەڕێوەچو

21/07/2019

کۆمەڵایەتی

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە بە بەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە گۆڕانخوازان، چلەى شەهید رێبەند فەرهاد لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەچو.

لە رێوڕەسمەکەدا ژیاننامە و وتارى بنەماڵەى شەهید (رێبەند فەرهاد حاجى ئیبراهیم هەڵەدن) و بزوتنەوەى گۆڕان پێشکەشکرا و هاوژینى شەهید رێبەند شیعرێکى خوێندەوە.

دواتر هاوژین و خانەوادەى شەهید رێبەند سەردانى ئارامگەى نەوشیروان مستەفا ئەمین رێبەرى نیوسەدە لە خەباتى گەلى کورد-یان کرد و لەگەڵ دانانى تاجەگوڵینەى وەفا جەختیانکردەوە کە
بەردەوامیى دەدەن بە رێبازى نەوشیروان مستەفا و کار بۆ سەرخستنى بەرنامە و بنەماکانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن.

پێشتریش فەرهاد حاجى ئیبراهیم باوکی شەهید رێبەند بە (سبەی) وت؛ بۆ ئێمە جێگەی شانازییە کوڕەکەمان لەپێناو رێباز و خەباتێکدا شەهید بوە کە هەڵگری پەیامی خەڵک و چاکسازی و دادپەروەری و بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتیان بوە.

‎شه‌وی سێشه‌ممه‌ (11/6/2019)، لە ئەنجامى دروستبونی ئاڵۆزیی لەگەڵ گروپێکی چه‌کداری "به‌ناو سکیوریتی" لە بەردەم مەکۆى سەرەکى، رێبه‌ند فه‌رهاد هەڵسوڕاوى خۆبەخشى بزوتنەوەى گۆڕان شه‌هید بو.


هەواڵی زیاتر