پەیامی بزوتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی حەژنی قوربانەوە

10/08/2019

ڕاگەیەندراوی فەرمی

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانان کردوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و مسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین. هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە  وێستگەیەک بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەپێویستیشی دەزانین هەمو لایەک یەکڕیز بن بۆ بەدیهێنانی خواستە نیشتمانییە باڵاکان.

خەڵکی کوردستان، بەئومێدەوە چاوەڕێ دەکات حکومەت و لایەنەکانە سیاسییەکانی  بە لەخۆبردەییەوە بناغەی کۆمەڵگایەکی سەقامگیر و ئارام دابمەزرێنن، بۆ  دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی گەشتر بۆ هاوڵاتیان و چارەسەرکردنی ئەو دۆخە  ناهەموارەی روبەڕوی هاوڵاتیانمان لە ناوچە دابڕێنراوەکان دەبێتەوە.

هەمیشە لە خۆشی و ئارامی و ئاسودەییدا بن
بزوتنەوەی گۆڕان

(10/8/2019


هەواڵی زیاتر