پەرلەمانتارێكی پێشوتری گۆڕان كۆچی دوایی كرد

06/10/2019

کۆمەڵایەتی

كەمێك لەمەوبەر (ئاهەنگ عارف) پەرلەمانتاری پێشوتری گۆڕان بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

ئاهەنگ عارف ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان بو لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان و دانیشتوی شاری هەولێر بو.

ساڵی (1956) لە شاری هەولێر لەدایك بوە و خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بو لە بواری ئەندازیاریی شارستانی.

بریكاری وەزیری ئاوەدانكردنەوە بو لە ئیدارەی سلێمانی و هەروەها لە رێكخراوەكانی (فاو) و (هابیتات) كاری كردوە و چەند ساڵێك ئەندازیاری سەرپەرشتیار بوە لە بنكەی ئەندازیاریی جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی ئاو لە شاری هەولێر و هەروەها ماوەی چەند ساڵێک لە شارەوانیی هەولێر خزمەتی كردوە.


هەواڵی زیاتر