راگەیاندراوی کۆنفرانسی دوەمی گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان

26/03/2018

ئه‌نجومەنه‌‌کان

کۆنفرانسی دوەمی گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان بە ژمارەیەک بڕیار و راسپاردە کۆتایی هات.
لەراگەیەندراوێکدا گۆشەی بەریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەکردوە، " لەرۆژانی (١٧ و ١٨-٠٣-٢٠١٨) کۆنفرانسی دوەمی ناوخۆیی لەژێر ناوی (رەوەندی کورد لەستراتیژی بزوتنەوەی گۆڕاندا) بە ئامادەبونی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی لەگۆشەی بەریتانیا و ئەسکەندەناڤیا و ئەندامی خانەی راپەڕاندن بۆ کاروباری خەڵک و رێکخەری ژوری رەوەندی کوردی و نوێنەری بەشێک لەئەنجومەنەکانی هۆڵەندا و ئەڵمانیا و نەرویژ وفینلەندا بەڕێوەچو

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتوە "کۆی راسپاردە و پێشنیارەکانی کۆنفرانسەکە لە دو توێی راپۆرتێکی گشتی دا ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت و بەکۆی دەنگ ژمارەیەک بڕیار و راسپاردانە پەسەند کران"

ئەو بڕیار و راسپاردانەی لە کۆنفرانسەکەدا پەسەندکران بیرتیبون لە:-
1-ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا لە دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق تەنانەت ئەگەر ئەو هەڵبژاردنە لە کوردستان یا لە گۆشەکانی تریش نەکرا و دەرکردنی رێنمایی تایبەت بەو هەڵبژاردنەوە لە لایەن ژوری هەڵبژاردنەوە و رەوەندی کوردی بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرانی جڤاتی نیشتمانی لەدەرەوەی وڵات.

2-بەشداربوانی کۆنفرەنس بە بڕوای تەواوەوە بە پرەنسیپ و پەیامەکانی گۆڕانەوە خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادە دەکەن و بەرنامەی کار و شێوازی بەشداریکردنیان لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان تاوتوێکردو بڕوایان وایە کە بزوتنەوەی گۆڕان متمانەی زۆرترین ژمارەی دەنگدەرانی کوردستان بەدەستدێنێ.

3-بیرکردنەوە لە گۆڕانکاری لە ستراکتۆری بازنە و رایەڵەکانی گۆشەکان و هەبونی میکانیزمی دارایی سەردەمیانە بۆ پەیداکردنی بودجە.

4-گۆڕانکاری لە میکانیزمی دەستنیشانکردنی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بکرێ و لە سەر ئاستی هەمو ئەنجومەن بە شێوەی دەنگدان کاندیدەکان یەکلابکرێنەوە.

5-خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی عێراق لە رێی دروستکردنی تیمی کەمپینی هەڵبژاردن و ئەو تیمە بڕیار لەسەر شێوازەکانی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکان بکات و هاندانی هەڵسوڕاوان بۆ خۆ تۆمارکردن و گەڕانەوە بۆ کوردستان بۆ هاوکاری کەمپینی هەڵبژاردن بە گوێرەی توانا.

6-چاودێری کاندیدە هەڵبژێردراوەکانی گۆڕان بکرێ لە پەرلەمان و حکومەت لە لایەن ژوری حکومەت و پەرلەمانەوە بە شێوازی یاسایی وەکو گرێبەست.

7-جیڤاتی نیشتیمانی بە میکانیزمی سەردەمیانە کار بکا خاوەنی بڕیار بێ و بڕیار و راسپاردەکانی ئاراستەی سەر و خواری خۆی بکا.

8-بەهێزکردنی راگەیاندنی گۆڕان و گۆڕانکاری لەگوتاری میدیایی گۆڕاندا.


هەواڵی زیاتر