رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد
26/03/2018
هەواڵ و چالاکی
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی مه‌كۆی كه‌ركوك و دوبزو خورماتو كۆبوه‌وه
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: روداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بوو
عومه‌ر سه‌ید عه‌لی: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ی گونجاوی هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی كه‌ركوك
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی مه‌كۆی كه‌ركوك و دوزخورماتو و دوبز كۆبوه‌وه‌و رایگه‌یاند: روداوه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر‌و رۆژانی دواتر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بوو.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه, عومه‌ر سه‌ید عه‌لی, رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن, سه‌ردانی شاری كه‌ركوكی كرد‌و له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوڕاوانی مه‌كۆی كه‌ركوك و دوزخورماتو‌و دوبز كۆبوه‌و كاری رێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌كه‌و دۆخی ناوچه كوردستانیه‌كانیان تاوتوێكرد.
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له وته‌یه‌كدا بۆ ئاماده‌بوان رایگه‌یاند: وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ی گونجاویان هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان
وتیشی: كه‌ركوك شارێكی كوردستانیه به‌ڵام پێویسته پارێزگاری له پێكه‌وه ژیان و ئاشتی نێوان پێكهاته‌كانی دیكه‌ش بكرێت.