رێکخەری گشتی: دەبێت موچەی تەواوی فەرمانبەران بدرێت

26/03/2018

هەواڵ و چالاکی

رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: پێویستە موچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت و هیچ پاساوێک نەماوە بۆ بڕینی و پشتیوانی تەواو لە داوا رەواکانی مامۆستایان و پزیشکان و تەواوی فەرمانبەران دەکەین.
عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکی تایبەتدا رایگەیاند: دەبێت موچەی تەواوی فەرمانبەران بدرێت و هیچ پاساوێک نەماوە بۆ بڕینی.

وتیشی :"دەبێت رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بودجە و نەوت و موچە ئاشکرا بکرێت و حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەرپرسیارن لەو دۆخەی روبەڕوی خەڵکی کوردستان بوەتەوە".

رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی کردەوە؛ کە دەنگی گۆڕان دەنگی هاوڵاتیانە و پشتیوانی تەواو لە داوا رەواکانی مامۆستایان و پزیشکان و تەواوی فەرمانبەران دەکەن.
هەروەک بەپێویستی زانی؛ داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئاشکرا بکرێت.


هەواڵی زیاتر