دیسانه‌وه ماده‌ی 140: هه‌ڵسه‌نگاندنێکی جیاواز
17/03/2020
وتار و پەیام
نه‌وشیروان مسته‌فا
ماده‌ی 140 به ڕواڵه‌ت چه‌ند بڕگه‌یه‌کی کورته و هه‌ر بڕگه‌یه‌کی چه‌ند
ڕسته‌یه‌که، به‌ڵام له ناو ئه‌و بڕگه و ڕستانه‌دا تۆڕێکی ئالۆزی باس و
بابه‌ت و کێشه‌ی جیاواز هه‌یه، هه‌ر یه‌کێکیان پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی
چه‌ندین شاره‌زا و دانانی چه‌ندین سیناریۆ و پرۆژه‌ی جیاواز و پلانی ژماره
یه‌ک و ژماره دو و ژماره سێ هه‌بو، که ئه‌بو بکرایه و نه‌کراوه.
بڕگه‌ی ج ماده‌ی 140 باسی ناوچه ناکۆکه‌کان ئه‌کا، ناوچه ناکۆکه‌کان کوێ‌یه؟
سنوری ئێستای هه‌رێمی کوردستان ئه‌و سنوره‌یه که دوای راپه‌ڕینی 1991
رژیمی به‌عس ده‌سه‌ڵات و ده‌زگای ئیداری خۆی له هه‌ندێکی کێشایه‌وه و له
هه‌ندێکیشی خه‌ڵک ده‌ری کردن.
ئه‌م سنوره، جگه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی بچوک، هه‌مان سنوره که ڕژێمی
به‌عس و سه‌دام حسه‌ین، له جه‌نگه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان دا، وه‌کو سنوری ناوچه‌ی
کوردستانی حوکمی زاتی دانیان پێ دا ئه‌نا. پێش ڕوخانیشی به چه‌ند ساڵێ
ئاماده بو، به هه‌مان سنوره‌وه، دان به حوکمی فیدراڵی دا بنێ و،
په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ئاسایی بکاته‌وه.
به‌عسیه‌کان له گفتوگۆکانیان دا له گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی کورد، لایه‌نی
که‌م ئه‌و دو جاره‌ی خۆمی تێ دا به‌شدار بوم: ساڵی 1984 له گفتوگۆی
یه‌کێتی – به‌عس دا و، جاری دوه‌م ساڵی 1991 له گفتوگۆی به‌ره‌ی کوردستانی
– به‌عس دا، خواسته ئه‌رزیه‌کانی کوردیان ئه‌کرده سێ جۆر:
جۆری یه‌که‌میان، ئه‌و ناوچانه‌ی (کوردی) ین به‌ڵام له سۆنگه‌ی
هه‌لومه‌رجی نائاساییه‌وه (ڵ‌سباب ڤرفیه) له‌و قۆناغه‌دا ئه‌وان ئاماده
نین بیخه‌نه سه‌ر ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی.
جۆری دوه‌میان، ئه‌و ناوچانه‌ی ناکۆکیان له‌سه‌ره، کورد به هی خۆی ئه‌زانێ
و ئه‌وانیش به هی عه‌ره‌بی دائه‌نێن، ئاماده‌ن گفتوگۆی له‌سه‌ر بکه‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی جۆرێ له تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی بۆ بدۆزنه‌وه.
جۆری سێیه‌میان، ئه‌و ناوچانه‌ی (عه‌ره‌بی) ین کورد بۆ سه‌ودای ناو گفتوگۆ
ناوه‌کانی ڕیزکردون، ئه‌وان ئاماده نین گفتوگۆی له سه‌ر بکه‌ن.
نوێنه‌رایه‌تی به‌عس به ئاشکرا ناوی هه‌مو شوێنه‌کانی ئه‌هێنا و، له
یه‌کی جیا ئه‌کردنه‌وه و، بۆ هه‌ر یه‌کێکیان به‌هانه‌ی خۆی هه‌بو.
دوای روخانی رژیمی به‌عس و هاتنی ئه‌مه‌ریکا بۆ عیراق، ئه‌مه‌ریکیه‌کان
هه‌مان سنوری ساڵانی 1991 – 2003 ی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی
به‌عسیان دانا به سنوری نێوان ئیداره‌ی کوردی و ئیداره‌ی ئه‌مریکی.
سه‌رکردایه‌تی کورد بێ هیچ ئیعتیرازێ ئه‌مه‌یان قوبوڵ کرد. بێگومان ئه‌مه
هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بو، ئه‌بو هیچ نه‌بێ پێیان دابگرتایه له سه‌ر
هێنانه‌وه‌ی ناوچه کوردستانیه‌کانی که به‌عسیه‌کانیش، به‌و هه‌مو
شۆڤێنێتی و ره‌گه‌زپه‌رستیه‌وه، به ناوچه‌ی کوردی‌یان دائه‌نان، به
تایبه‌تی شوێنانی وه‌کو: خانه‌قین، شێخان، مه‌خمور، شه‌نگار..
نوێنه‌رایه‌تی کورد له مه‌جلیسی حوکم دا به دوی ئه‌م هه‌ڵه سیاسی –
مێژوییه‌دا، له کاتی نوسین و ئیمزا کردنی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق
دا سێ هه‌ڵه‌ی تێکه‌ڵاو له بابه‌تی سیاسی، قانونی، کارگێڕی و مێژویی
کرد:
هه‌ڵه‌ی یه‌که‌م، ئه‌و سنوره‌ی ئیستایان له
قانونه‌که‌دا سه‌لماند و، هه‌مو ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م
هه‌رێمه‌ی ئیستایان به ناوچه‌ی ناکۆک "متنازع علیها" قبوڵ کرد. وه‌کو له
ماده‌ی 53 ی قانونه‌که‌دا نوسراوه:
"(أ) دان ئه‌نرێ به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا كه حكومه‌تی
ره‌سمی ئه‌و ناوچانه‌یه كه له لایه‌ن ئه‌و حكومه‌ته‌وه له 19 ی
ئازاری 2003 دا به‌ڕێوه ئه‌برا له پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر و
سلێمانی و كه‌ركوك و دیاله و نه‌ینه‌وا. زاراوی (حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان) واته ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی هه‌رێم له هه‌رێمی كوردستان دا.
)ب) سنوری هه‌ر 18 پارێزگاكه له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌دا بێ گۆڕین ئه‌مێنێته‌وه."
هه‌ڵه‌ی دوه‌م، به‌لاداخستنی چاره‌نوسی هه‌مو ئه‌و
ناوچانه‌یان حه‌واڵه‌ی سه‌رژمێرێکی دیاری نه‌کراو و، ریفراندۆمێکی "ئه‌نجام
نه‌زانراو" کرد. وه‌کو له ماده‌ی 58 بڕگه‌ی ج. ی قانونه‌که‌دا
نوسراوه: "بڕیاری هه‌میشه‌یی ناوچه ناكۆكه‌كان، له‌وانه كه‌ركوك، دوا
ئه‌خرێ تا ته‌واو بونی ئه‌م رێوشوێنانه: ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرێكی پاك
و رون و په‌سند كردنی ده‌ستوری دائیمی. ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌بێ له گه‌ڵ
سه‌ره‌تای ره‌وایه‌تی‌دا بگونجێ، ویستی دانیشتوانی ئه‌و شوێنانه له
به‌ر چاو بگیرێ."
هه‌ڵه‌ی سێیه‌م، چاره‌سه‌رکردنی کێشه ئه‌رزیه‌کانی
کوردیان به‌ست به کێشه ئه‌رزیه‌کانی شیعه‌ی عیراقه‌وه و، کێشه‌که‌یان
زیاتر ئاڵۆز کرد به‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عیراق و رێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیشیان تێکه‌ڵاو کرد وه‌کو له ماده‌ی 58 بڕگه‌ی ب
قانونه‌که‌دا نوسراوه: "رژیمی پێش‌و یاری به سنوری كارگێڕی كردوه بۆ
مه‌به‌ستی سیاسی گۆڕیوێتی. ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی
گواستنه‌وه‌ی عیراق چه‌ند راسپارده‌یه‌ك ئه‌دا به كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی
بۆ چاره‌كردنی ئه‌م گوڕینه ناڕه‌وایانه له ده‌ستوری دائیمی‌دا. له
حاله‌تێكا كه ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی به كۆی ده‌نگ نه‌یانتوانی رێك
بكه‌ون له سه‌ر دانانی ئه‌و راسپاردانه، ئه‌شێ به كۆی ده‌نگ
حه‌كه‌مێكی بێلایه‌ن دابنێن بۆ لێكۆڵینه‌وه و دانانی راسپارده‌كانی.
له حاڵه‌تێكا ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی نه‌یانتوانی رێك بكه‌ون له
سه‌ر حه‌كه‌مێك، ئه‌شێ داوا له سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
بكه‌ن كه‌سێكی ناوده‌وڵه‌تی ناودار دابنێ تا ببێ به حه‌كه‌م."
دوا قۆناغی گفتوگۆکانی نوسینی قانونی ئیداره‌ی
ده‌وڵه‌تی عیراق بۆ ماوه‌ی گواستنه‌وه، له نێوان نوێنه‌رانی کورد و
عه‌ره‌ب و ئه‌مه‌ریکا، له تاریکی دا و، له پشتی خه‌ڵکه‌وه ئه‌نجام
دران، نوێنه‌رانی کورد له‌و گفتوگۆیانه‌دا بۆ رازی کردنی ئه‌مه‌ریکا و
عه‌ره‌بی عیراق، ده‌ستیان له هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی کورد شل کرد و،
سێ‌یه‌کی ئه‌رزی کوردستانی عیراقیان خسته سه‌ر "رێگای هات و نه‌هات" ی
بازاڕی "ئیستیفتا" وه.
ئێستا هاوڵاتیه‌کی کورد بۆی هه‌یه بپرسێ:
خواسته ئه‌رزیه‌کانی کورد چین و، ناوچه ناکۆکه‌کان کامانه‌ن؟
سنوری کوردستانی عێراق کوێ یه؟ له کوێ ده‌س پێ ئه‌کا و له کوێ دا ته‌واو ئه‌بێ.
لایه‌نی زۆر و لایه‌نی که‌می خواسته ئه‌رزیه‌کانی کورد چیه؟
کورد ئاماده‌یه واز له کام ناوچه‌یه بهێنێ و ئاماده نیه واز له کام ناوچه نه‌هێنێ؟
ئه‌م بابه‌ته چه‌ند جار به ئاشکرا یان به نهێنی له لایه‌ن
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد و کۆڕ و کۆمه‌ڵه سیاسی و پسپۆڕی جوغرافی کورد و
غه‌یری کورده‌وه باس کراوه؟
پرۆژه‌ی سه‌رکردایه‌تی کورد بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چیه؟
پرۆژه‌ی ئه‌م کاره کێ ئاماده‌ی ئه‌کا: سه‌رکردایه‌تی حیزبیی کورد؟
سه‌رۆکه‌کانی کۆمار و هه‌رێم، ئه‌نجومه‌نه‌کانی وه‌زیران و، نیشتمانی...؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه له کێ وه‌رئه‌گیرێته‌وه؟
ماده‌ی 140: قۆناغه‌کانی جێبه‌جێ کردنی
یه‌کێ له کێشه سه‌ره‌کیه‌کانی کورد له گه‌ڵ رژیمی به‌عس گۆڕینی
دیمۆگرافی ناوچه کوردستانیه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عیراق بوه.
حکومه‌تی عیراق له سه‌رده‌می پاشایه‌تیه‌وه، به تایبه‌تی دوای
ده‌رهێنانی نه‌وت له که‌رکوک، ده‌ستی کردوه به هێنانی عه‌ره‌ب بۆ
کوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌نده زیره‌کانه و له سه‌ره‌خۆ، له دائیره‌کانی
حکومه‌ت و که‌رته‌کانی نه‌وت و کشتوکاڵ دا ئه‌نجامی داوه سه‌رنجی هێزه
سیاسیه‌کانی کوردی رانه‌کێشاوه تا بیکه‌نه بابه‌تێکی سیاسی. به‌ڵام
له1963 ه‌وه که به‌عس هاته سه‌ر حوکم، حیزبی به‌عس به جۆرێکی
سیسته‌ماتیک که‌وته گۆڕینی دیمۆگرافی هه‌ندێ له شوێنه ستراتیجی و
نه‌وتیه‌کانی کوردستان و، به پێ‌ی پلانێکی داڕێژراو سنوری ئیداری ئه‌و
شوێنانه‌ی گۆڕی و نه‌خشه‌ی ته‌رحیل و ته‌هجیر و ته‌عریبی جێبه‌جێ کرد.
ته‌رحیل واته ڕاگوێزانی کورد له ئه‌رزی خۆی بۆ شوێنی تر.
ته‌هجیر واته ده‌رکردنی کوردی شیعه و فه‌یلی به ناوی ئێرانی بونه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
ته‌عریب واته هێنانی که‌س و خێزان و بنه‌ماڵه و عه‌شیره‌تی عه‌ره‌ب بۆ سه‌ر ئه‌رزی کوردستان.
له هه‌مو گفتوگۆکانی نوێنه‌رایه‌تی کورد و حکومه‌ته‌کانی عیراق دا هه‌ر
له 1963 به دوا‌وه تا روخانی به‌عس له 2003 دا و، دوای روخانی ئه‌ویش
له گفتوگۆکانی سه‌رده‌می مه‌جلیسی حوکم و نوسینی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت
و نوسینی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی دا ئه‌م گیروگرفتانه هه‌مو جار دوباره
بونه‌ته‌وه. له قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت دا ماده‌ی 58 و له ده‌ستوری
هه‌میشه‌یی دا ماده‌ی 140 ی بۆ ته‌رخان کراوه.
ماده‌ی 58 ی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌بو وه‌زاره‌ته‌که‌ی د ئیبراهیم
جه‌عفه‌ری جێبه‌جێ‌ی بکا، له به‌ر ئه‌وه‌ی له کاتی خۆی دا جێبه‌جێ نه‌کرا
و، نوسینی ده‌ستوری به‌سه‌ردا هات، ده‌ستوری هه‌میشه‌یی جێبه‌جێ کردنی
ماده‌ی 58 ی تا کۆتایی ساڵی 2007 سپارد به حکومه‌تی دوای هه‌ڵبژاردن.
وه‌کو له ماده‌ی 140 ی ده‌ستوردا نوسراوه:
"یه‌که‌م – ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن ئه‌و هه‌نگاوه پێویستانه ده‌گرێته
به‌ر بۆ ته‌واوکردنی جێبه‌جێکردنی پێداویسته‌کانی ماده‌ی 58 به هه‌مو
بڕگه‌کانیه‌وه له یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقی بۆ قۆناغی
گواستنه‌وه.
دوه‌م – ئه‌و به‌رپرسیارێتی‌یه‌ی ده‌که‌ویته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی
جێبه‌جێکردن له حکومه‌تی ئینتیقالی‌دا که له ماده‌ی 58 ی یاسای ئیداره‌ی
ده‌وڵه‌تی عیراق دا بۆ قۆناغی گواستنه‌وه ده‌قنوسکراوه درێژ ده‌بێته‌وه
و به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن که به پێ‌ی ئه‌م
ده‌ستوره هه‌ڵبژێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ئه‌مانه ئه‌نجام بده‌ن
(ئاسایی کردنه‌وه، سه‌رژمێری، که کۆتایی دێت به راپرسی‌یه‌ک له که‌رکوک
و ئه‌و ناوچانه‌ی دی که کێشه‌یان له سه‌ره بۆ دیاری کردنی ویستی
هاوڵاتیانی) له ماوه‌یه‌ک دا که له (سی و یه‌کی) مانگی کانونی یه‌که‌می
ساڵی دو هه‌زار و حه‌وت تێپه‌ڕ نه‌کات."
به‌م پێ‌یه جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 58 کراوه‌ته 3 قۆناغ: ئاساییکردنه‌وه،
سه‌رژمێر، راپرسی. بۆ ئه‌وه‌ی بچینه ناو تۆڕی ئاڵۆزاوی ماده‌ی 58 ه‌وه
چاک وایه سه‌رله‌نوێ ده‌قی ماده‌که بخوێنینه‌وه:
ماده‌ی 58 ئه‌ڵێ:
"ئه‌لف. حكومه‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق و، به تایبه‌تی كۆمیسیۆنی
عیراقی ناكۆكی موڵكداری و، ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر، به په‌له
كار بكا بۆ دانانی رێوشوێنێ بۆ لابردنی بێدادی كه به هۆی كرداری
حكومه‌تی پێشوه‌وه بۆ گۆڕینی پێكهاته‌ی دیمۆگرافی هه‌ندێ ناوچه‌ی
دیاریكراو، له‌وانه كه‌ركوك، به راگوێزان و دورخستنه‌وه‌ی كه‌سان له
شوێنی نیشته‌جێ بونیان، كۆچاندنی به زۆر بۆ ناو و ده‌ره‌وه‌ی
ناوچه‌كه، نیشته‌جێ كردنی كه‌سانی نامۆ له ناوچه‌كه‌دا، بێ به‌ش
كردنی دانیشتوانی له كار و، راستكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌یان. بۆ
چاره‌كردنی ئه‌م بێدادی‌یه، حكومه‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق ئه‌بێ ئه‌م
هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه بنێ:
یه‌که‌م - سه‌باره‌ت به‌و دانیشتوانه‌ی راگوێزراون، دور خراونه‌ته‌وه،
یان كۆچیان پێ كراوه، ئه‌بێ، به پێ‌ی نیزامی كۆمیسیۆنی عیراقی
ناكۆكی موڵكداری و، رێوشوێنی تر له چوارچێوه‌ی قانون دا، له
ماوه‌یه‌كی مه‌عقول دا، دانیشتوه‌كان بگێڕێته‌وه بۆ ناو ماڵ و موڵكی
خۆیان، یان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌توانرا، ئه‌بێ بژاردنێكی ره‌وایان بداتێ.
دوه‌م - سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی تازه براونه‌ته ناوچه و شوێنی
دیاریكراو، ئه‌بێ به پێ‌ی ماده‌ی 10 ی نیزامی كۆمیسیۆنی عیراقی
ناكۆكی موڵكداری، بۆ دابینكردنی نیشته‌جێ كردنه‌وه‌یان، وه‌رگرتنی
بژاردن له ده‌وڵه‌ت، یا پێدانی زه‌وی تازه‌ی ده‌وڵه‌تی له نزیك
شوێنی نیشته‌جێ كردنیان له‌و پارێزگایه‌ی لێوه‌ی هاتون، یان بژاردنی
تێچونی جوڵاندنیان بۆ ئه‌و جۆره‌شوێنانه.
سێیه‌م - سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی بێ به‌ش كراون له فه‌رمانبه‌ری یا
هۆی تری پشتیوانی به مه‌به‌ستی كۆچاندنی زۆرملێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی
ناوچه و شوێنه‌كانیان، ئه‌بێ هه‌لی نوێ‌ی فه‌رمانبه‌ری‌یان له‌و
ناوچه و شوێنانه‌دا بۆ بڕه‌خسێنێ.
چواره‌م - سه‌باره‌ت به راستكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌بێ هه‌مو
بڕیاره په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و ئه‌بێ رێ بدرێ به‌و
كه‌سانه‌ی دوچاری بون مافی بڕیاردانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و
ره‌گه‌زی خۆیان هه‌بێ به ئازادی بێ زۆر لێ كردن و ناچار كردن.
ب. رژیمی پێش‌و یاری به سنوری كارگێڕی كردوه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی
گۆڕیوێتی. ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق
چه‌ند راسپارده‌یه‌ك ئه‌دا به كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی بۆ چاره‌كردنی ئه‌م
گوڕینه ناڕه‌وایانه له ده‌ستوری دائیمی‌دا. له حاله‌تێكا كه
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی به كۆی ده‌نگ نه‌یانتوانی رێك بكه‌ون له
سه‌ر دانانی ئه‌و راسپاردانه، ئه‌شێ به كۆی ده‌نگ حه‌كه‌مێكی
بێلایه‌ن دابنێن بۆ لێكۆڵینه‌وه و دانانی راسپارده‌كانی. له حاڵه‌تێكا
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی نه‌یانتوانی رێك بكه‌ون له سه‌ر حه‌كه‌مێك،
ئه‌شێ داوا له سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكه‌ن كه‌سێكی
ناوده‌وڵه‌تی ناودار دابنێ تا ببێ به حه‌كه‌م.
ج. بڕیاری هه‌میشه‌یی ناوچه ناكۆكه‌كان، له‌وانه كه‌ركوك، دوا ئه‌خرێ
تا ته‌واو بونی ئه‌م رێوشوێنانه، ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرێكی پاك و رون و
په‌سند كردنی ده‌ستوری دائیمی. ئه‌و بڕیاره‌ش ئه‌بێ له گه‌ڵ
سه‌ره‌تای ره‌وایه‌تی‌دا بگونجێ، ویستی دانیشتوانی ئه‌و شوێنانه له
به‌ر چاو بگیرێ."
ماده‌ی 140: هه‌ر 3 قۆناغه‌که‌ی جێبه‌جێ کردنی
ماده‌ی 140 جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 58 ی کردۆته 3 قۆناغ، به‌ڵام چوارچێوه‌ی
میکانیزمی جێبه‌جێ کردنی قۆناغه‌کانی، بێ ئه‌وه‌ی بچێته ناو
ورده‌کاریه‌کانیه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌یه که له ماده‌ی 58 دا باس کراوه.
ئه‌بوایه کورد، راسته‌وخۆ له دوای ده‌رچونی قانونی ئیداره‌ی
ده‌وڵه‌ته‌وه، خۆی پرۆژه‌ی ورده‌کاریه‌کانی هه‌ر 3 قۆناغه‌که‌ی دابنایه
وه‌کو لێره‌دا، له باری سه‌رنجی خۆمه‌وه، هه‌ندێ سه‌ره قه‌ڵه‌می لێ
ئه‌نوسم.
قۆناغی یه‌که‌م: ئاساییکردنه‌وه
ئاساییکردنه‌وه، وه‌کو کورد تێی ئه‌گا بریتیه له سڕینه‌وه‌ی
شوێنه‌واره‌کانی ته‌رحیل و ته‌هجیر و ته‌عریب. وه‌کو له ده‌قی ماده‌که‌ش
ده‌رئه‌هێنرێ دو بواری سه‌ره‌کی ئه‌گرێته‌وه: یه‌که‌م، راستکردنه‌وه‌ی
باری دیمۆگرافی. دوه‌م، راستکردنه‌وه‌ی سنوری کارگێڕی.
بواری یه‌که‌م، گێڕانه‌وه‌ی هاورده و راگوێزراو بۆ شوێنه‌کانی پێشویان.
هاورده ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ن که له ناوچه عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه هێنراون له
جێگه‌ی کورد له کوردستان نیشته‌جێ کراون و، راگوێزراو ئه‌و کورد و
تورکمانانه‌ن که له شوێنه‌کانی خۆیان ده‌رکراون.
عه‌ره‌بی هاورده و کورد وتورکمانی ده‌رکراو بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنه‌کانی
پێشویان. هه‌ردو لایان قه‌ره‌بو بکرێن. زه‌وی نیشته‌جێ بون یان کشت‌وکاڵیان
بدرێتی، کاریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
عه‌ره‌بی هاورده کێیه، چۆن ئه‌گه‌ڕێنرێته‌وه شوێنه‌که‌ی پێشوی، هه‌ندێ
له‌مانه له 1963 وه نیشته‌جێ کراون، ئه‌وانه‌ی له‌و ناوچانه‌دا له دایک
بون جێگیربون و جگه له شوێنی تازه‌یان جێگه‌یه‌کی تر به وڵاتی خۆیان
نازانن.
ڕێگه ئه‌درێ له شوێنی ئێستایان بمێننه‌وه، ئه‌گه‌ر ڕێگه ئه‌درێت به چ
شه‌رت و مه‌رجێ، له کام ڕاپرسی و له کام هه‌ڵبژاردن دا مافی ده‌نگدانیان
هه‌یه؟
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌کانی پێشویان بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی تازه ده‌س پێ بکه‌ن ئه‌بێ حکومه‌ت چیان بۆ بکات؟
چه‌ند پاره‌ی نه‌ختینه‌یان بدریتێ.
خان‌و و زه‌وی و زاری ئێستایان چی لێ ئه‌کرێ؟
له شوێنی پیشویان شوێنی نیشته جێ بون، خزمه‌تگوزاری پێویست، هه‌لی کارکردنیان چۆن بۆ دابین ئه‌کرێ؟
کوردی ده‌رکراو کێیه؟
ئه‌و کوردانه‌ی به‌هۆی ته‌عریب و ته‌رحیل و ته‌هجیر... ده‌ربه‌ده‌ر بون،
بڵاو بونه‌ته‌وه به سه‌رانسه‌ری کوردستانی عێراق و به سه‌رانسه‌ری عێراق
و به سه‌رانسه‌ری دنیادا؟ ئه‌مانه هه‌ندێکیان تا ئێسته‌ش خۆیان به
ئاواره ئه‌زانن و ، هه‌ندێکیان جێگیر بون له شوێنانی تر. ئه‌مانه چۆن
ئه‌گه‌ڕێنه‌وه یا ئه‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ شوێنه‌کانی پێشویان؟
بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی تازه ده‌س پێ بکه‌ن چیان بۆ ئه‌کرێ له پاره‌ی
نه‌ختینه، جێگه‌ی نیشته‌جێبون، خزمه‌تگوزاری پێویست، هه‌لی کارکردن؟
حکومه‌تی عێراق پرۆژه‌ی چی بوه بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌و، پرۆژه‌ی کورد، که خۆی
به خاوه‌نی کێشه‌که ئه‌زانێ، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه کوردی-
عه‌ره‌بی‌یه چی بوه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه له کێ وه‌رئه‌گیرێته‌وه؟
دوه‌م: راستکردنه‌وه‌ی سنوری کارگێڕی
به‌عس که هاته سه‌ر حوکم گۆڕینی زۆری له سنوری کارگێڕی هه‌ندێ له
پارێزگاکانی عیراق دا کردوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ زاراوه‌ی کارگێڕیشی گۆڕی.
به‌ر له‌وه‌ی به‌عس له 1963 دا بێته سه‌ر حوکم له بری زاراوه‌ی
"پاریزگا" زاراوه‌ی "لیوا" به کار ئه‌هێنراو له باتی "پارێزگار" وشه‌ی
"موته‌سه‌ریف" به کار ئه‌هات.
ڕژێمی به‌عس ده‌سکاری سنوری کارگێڕی پارێزگاکانی کردوه و هه‌ندێ قه‌زا و
ناحیه و ناوچه‌ی دابڕیوه له هه‌ندی پاریزگا و خستویه‌تیه سه‌ر
پارێزگایه‌کی تر یا پارێزگای تازه‌ی لێ دروست کردوه، هۆی ئه‌م گۆڕینه‌ش
ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ی سیاسی و ئه‌منی، نه‌ک مه‌سه‌له‌ی
یه‌کپارچه‌یی جوگرافی و قازانجی ئابوری- کشتوکاڵی، ئاودێری، پیشه‌سازی...
ئه‌و ناوچانه. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه بۆته هۆی دروستکردنی کێشه‌ی
دیمۆگرافی، کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، کێشه‌ی دینی و مه‌زه‌بی،..
ئه‌گه‌ر کورد له مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی سنوری کارگێڕی دا خۆی به زوڵم لێکراو
بزانێ، ئه‌وا شیعه‌ش به هه‌مان شێوه خۆی به زوڵم لێ کراو ئه‌زانێ چونکه
ئه‌نبار (رومادی) له‌سه‌ر حسابی زه‌وی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا فراوان کراوه
و، سه‌لاحه‌دین (تکریت) له سه‌ر حسابی به‌غداد و که‌رکوک دروست کراوه.
ئه‌گه‌ر بویسترێ ئه‌م سنورانه راست بکرێنه‌وه له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک و چی
ئه‌کرێ به پێوانه؟
ماده‌ی 58 میکانیزمێکی بۆ جێبه‌جێ کردنی ماده‌که داناوه پێ ئه‌چێ هه‌رگیز
له کردن نه‌یه‌ت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌بێ
به کۆی ده‌نگ له سه‌ر چه‌ند راسپارده‌یه‌ک پێک بێن بۆ جۆری
راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و سنوره کارگێڕی‌یانه‌ی به‌عس بۆ مه‌به‌ستی سیاسی یاری
پێ کردون. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی که پێک هاتوه له 3 که‌س: کوردێک و
عه‌ره‌بێکی سوننه و عه‌ره‌بێکی شیعه و، له ناو ئه‌م 3 لایه‌نه‌دا سوننه
سودمه‌ندی گه‌وره بوه و له هه‌ر ئاڵوگۆڕێکی سنوری کارگێڕی دا سوننه
زه‌ره‌رمه‌ندی گه‌وره ئه‌بێ، که‌واته چۆن ئه‌گه‌نه تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش
له سه‌ر "ناوچه ناکۆکه‌کان".
بێگومان ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێ کارێکی زۆر دژواره بگه‌نه راسپارده‌ی
هاوبه‌ش ئه‌وسا ئه‌بێ "حه‌که‌مێکی بێلایه‌ن" بکه‌ن به سه‌رپشک، ئه‌گه‌ر
ئه‌میش کێشه ئه‌رزیه‌کانی پێ چاره‌سه‌ر نه‌کرا داوا له سکرتێری گشتی
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بکه‌ن "حه‌که‌م" دابنێ و کێشه‌کان به
لادا بخا.
لێره‌دا چه‌ندین پرسیار دێته پێشه‌وه:
سه‌رکردایه‌تی کورد بۆچی قبوڵی کردوه به‌م په‌یژه له‌رزۆکه‌دا سه‌ر بکه‌وێ؟
ئایا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردستان، وه‌زیره‌کانی و
فراکسیۆنه پارله‌مانیه‌که‌ی له به‌غداد... بیریان له‌م حه‌واڵه به
گه‌واڵه‌یه کردۆته‌وه؟
خۆ ئه‌گه‌ر بیریان لێ کردۆته‌وه، چ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی قانونی و سیاسی‌یان
بۆئه‌م کێشه سه‌خته ئاماده کردوه و چه‌ند پرۆژه‌ی حساب کراو و چه‌ند
سیناریۆی جیا جیایان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م که‌ینوبه‌ینه‌دا کورد توشی
زه‌ره‌ر نه‌بێ به‌ڵکو سه‌رزه‌مینی مێژویی خۆی که چه‌ندین ساڵه شه‌ڕی
له‌سه‌ر ئه‌کا بگێڕێته‌وه بۆ باوه‌شی دایکی نیشتمان؟
لێره‌دا بیرهێنانه‌وه‌ی دو پرسی تری گرنگ پێویسته:
یه‌که‌میان، به پێ‌ی ماده‌ی 140 ئه‌بو تا کۆتایی ساڵی 2007 ئه‌مه جێبه‌جێ
بکرایه، بۆ نه‌کراوه و کێ به‌رپرسه له جێبه‌جێ نه‌کردنی؟
دوه‌میان، لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان که هاوبه‌شی کرد له دامه‌زراندنی
وه‌زاره‌ته‌که‌ی نوری مالیکی دا، به‌شداری کردن و مانه‌وه‌ی له وه‌زاره‌ت
دا گرێ داب‌و به جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140 ه‌وه به پێ‌ی زه‌مانبه‌ندیه‌کی
دیاریکراو که ئه‌بو: له 3 مانگی یه‌که‌می ساڵی 2007 دا پرۆسه‌ی
ئاساییکردنه‌وه، له هه‌ردو بواری راستکردنه‌وه‌ی باری دیمۆگرافی و
راستکردنه‌وه‌ی سنوری کارگێڕی دا، ته‌واو ببێ.
ئه‌م زه‌مانبه‌ندیه پێڕه‌وی نه‌کراوه، ساڵی 2007 به‌ره‌و کۆتایی ئه‌ڕوا،
کێ به‌رپرسه له جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌م زه‌مانبه‌ندیه و بۆچی
سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌ڵوێستێکی به‌رامبه‌ر ئه‌م که‌مته‌رخه‌میه، ئه‌گه‌ر
که‌مته‌رخه‌می کرابێ، نه‌نواند؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه له کێ وه‌رئه‌گیرێته‌وه؟
قۆناغی دوه‌م: سه‌رژمێر
له عێراق دا چه‌ند جارێ سه‌رژمێر کراوه، به‌ڵکو ئامار کراوه به‌ڵام
هه‌رگیز حکومه‌تی عیراق ڕێگه‌ی نه‌داوه ئه‌نجامه‌کانی سه‌رژمێریه‌که به
ڕونی و به ڕاستی و به ئاشکرا بڵاوبکرێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه ژماره‌ی
ڕاسته‌قینه‌ی دانیشتوانی عێراق، ژماره‌ی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دینی و
مه‌زه‌بیه‌کانی و، هه‌مو زانیاریه گرنگه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ئه‌و
بابه‌تانه له ژێر ناوی (ئاسایشی نیشتمانی) دا به نهێنی هێڵڕاونه‌ته‌وه،
به‌عس بۆ مه‌به‌ستی خۆی، به تایبه‌تی سیاسی و ئه‌منی، به کاری هێناون.
دوای ڕوخانی سه‌دام ئه‌کرا سه‌رژمێری دانیشتوان ئه‌نجام بدرێ و ئه‌نجامدانی
ئامارگیری گشتی دوا بخرایه. داووده‌زگاکانی وه‌زاره‌تی پلاندانان و
فه‌رمانگه‌کانی ئامار به‌هاوکاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌یانتوانی له
ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا ئه‌نجامی بده‌ن، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می مه‌جلیسی
حوکم دا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و به‌شێ هه‌ر یه‌کێ له پێکهاته‌کانی
دانیشتوانی عیراق له کاروباری حوکمڕانی دا، هه‌ندێ لایه‌ن بڕوبیانویان
ئه‌هێنایه‌وه بۆ نه‌بونی توانای ئه‌نجامدانی ئامار و، هه‌ندێ له
کاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیشیان به‌وه فریو داب‌و،
کارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی ئاماری سلێمانی چونه به‌غداد و له گفتوگۆیه‌کی
زانستی چه‌ند ڕۆژه‌دا کاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیان ئیقناع
کرد به توانینی ئه‌نجامدانی،
به‌لام شیعه که ئه‌و زه‌مانه له راگه‌یاندنه‌کان دا، به تایبه‌تی له
راگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکی و ئینگلیزی دا، به‌ندوباوی ئه‌وه بڵاو بو که
شیعه 65% ی دانیشتوانی عیراق پێک ئه‌هێنن و، سه‌رانی شیعه خۆیشیان له‌و
رێژه‌یه دڵنیا نه‌بون بۆیه نه‌یان ئه‌ویست تا هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌کرێ و
پایه سه‌روه‌ریه‌کانی ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌ت و کورسیه‌کانی
پارله‌مان دابه‌ش ئه‌کرێ و ده‌ستور ئه‌نوسرێ، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی
راسته‌قینه‌ی شیعه و سوننه و کورد و تورکمان و مه‌سیحی ئاشکرا نه‌بێ،
سه‌رژمێر نه‌کرێ و سود له‌و به‌ندو باوه وه‌ربگرن، که سوننه به
رێژه‌یه‌کی ناڕاست و دروستکراویان ئه‌زانی.
ماده‌ی 58 بڕگه‌ی ج یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی "ناوچه ناکۆکه‌کان" ی
به‌ستوه به ئه‌نجامدانی "سه‌رژمێرێکی پاک و رون.." ه‌وه.
به‌ڵام ئه‌م سه‌رژمێره، که ئه‌بێ پاک و رون بێ، کێ ئه‌نجامی ئه‌دا:
دامه‌زراوه‌یه‌کی بێلایه‌ن وه‌کو نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان یا وه‌زاره‌تی
پلاندانانی عێراق؟
کێ پێوانه‌کانی سه‌رژمێری ساخ ئه‌کاته‌وه و له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک
سه‌رژمێری دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه ئه‌کرێ: ئاماره کۆنه‌کانی عیراق؟
ئاماری تازه؟ دانیشتوانی ئیستا؟ هاورده‌کان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی
نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌خرێنه چ خانه‌یه‌که‌وه؟
ئاخۆ ده‌رکراوه‌کانی که به سه‌رانسه‌ری کوردستان و عیراق و دنیادا بڵاو
بونه‌ته‌وه سه‌رژمێر ئه‌کرێن. ئه‌گه‌ر ئه‌کرێ چۆن سه‌رژمێر ئه‌کرێن؟
ده‌وری کورد و داووده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستان له‌و سه‌رژمێره‌دا چی ئه‌بێ؟
ئه‌بوایه بۆ هه‌مو ئه‌و هه‌نگاوانه پرۆژه‌ی حسابکراو دابنرایه.
ئه‌مانه ئیشی کێ بون؟ ئه‌بو کێ بیکردایه؟
لیستی هاوپه‌یمانی، که هه‌میشه وه‌زاره‌ته‌که‌ی جه‌عفه‌ری و پێش ئه‌و
عه‌لاوی‌یان، تۆمه‌تبار ئه‌کرد به که‌مته‌رخه‌می، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له
حکومه‌تی تازه ببڕن زه‌مانبه‌ندی‌یان دانا بۆ جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140
که له کۆتایی ساڵی 2007 تێنه‌په‌ڕێ و، لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان وه‌کو
مه‌رجی به‌شداری کورد و مانه‌وه‌یان له وه‌زاره‌ته‌که‌ی مالیکی دا ئه‌و
زه‌مانبه‌ندیه‌یان ورد کرده‌وه که ئه‌بو له 3 مانگی دوه‌می ساڵی 2007 دا
قۆناغی دوه‌می ماده‌ی 140 که "پرۆسه‌ی سه‌رژمێر" بو ئه‌بو له "ناوچه
ناکۆکه‌کان" دا ئه‌نجام بدرایه.
وا ساڵێ 2007 به‌ره‌و کۆتایی ئه‌چێ و، ماوه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێر
تێ په‌ڕیوه و، ئه‌و زه‌مانبه‌ندیه‌ی لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان بۆ
وه‌زاره‌ته‌که‌ی مالیکی‌یان دانا بو پێڕه‌وی نه‌کراوه. بۆچی سه‌رکردایه‌تی
کورد له‌و باره‌یه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێکی نه‌نواند؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه له کێ وه‌رئه‌گیرێته‌وه؟
قۆناغی سێیه‌م: ڕاپرسی
وه‌کو ماده‌ی 140 بڕگه‌ی دوه‌م نوسیوێتی: ئاسایی کردنه‌وه، سه‌رژمێری، که
کۆتایی دێت به راپرسیه‌ک که له که‌رکوک و ئه‌و ناوچانه‌ی دی که
کێشه‌یان له سه‌ره بۆ دیاری کردنی ویستی هاوڵاتیانی.
له سه‌ره‌تاوه ئه‌بێ دان به‌وه‌دا بنێین که قبولکردنی سه‌ره‌تای ڕاپرسی
بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی هه‌مو ناوچه کوردنشینه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێمی کوردستان و ناوبردنیان به ناوچه‌کانی ناکۆکی، هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی-
مێژویی بوه کراوه، هه‌ر که‌س و هه‌ر چه‌ند که‌س و هه‌ر لایه‌ن و هه‌ر
چه‌ن لایه‌ن، لێی مه‌سول بن، له ژێر هه‌ر گوشار و له ناو هه‌ر
هه‌لومه‌رجێک دا بوبێ، هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێ، چونکه هیچ گه‌لێ بۆ
سه‌ندنه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ک له نیشتمانه‌که‌ی ڕاپرسی قبول ناکا.
ئه‌گه‌ر گۆڕینێ له ده‌ستوری دائیمی عێراق دا بکرێ، وه‌کو عه‌ره‌بی سوننه و
هه‌ندێ له عه‌ره‌بی شیعه ئه‌یانه‌وێ، پێویسته کوردیش داوای لابردنی
ئه‌م سه‌ره‌تا ناڕه‌وایه بکا و، ئه‌وسا بێ ڕاپرسی داوای ناوچه
کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئێستای هه‌رێمی کوردستان بکا.
راپرسیه‌که‌ش دیار نیه چۆن ئه‌نجام ئه‌درێ.
ڕاپرسی چۆن بکرێ له‌سه‌ر ناوچه ناکۆکه‌کان: گوند به گوند، ناحیه به ناحیه، قه‌زا به قه‌زا، محافه‌زه به محافه‌زه؟
چه‌ند به‌شێکی نیشتمانی کورد که‌وتۆته سنوری ئێستای نه‌ینه‌وا (موسل)
له‌وانه: شێخان، مه‌خمور، سنجار و، چه‌ند به‌شێکیشی که‌وتۆته سنوری
ئێستای دیاله (باقوبه) له‌وانه: خانه‌قین، سه‌عدیه، جه‌له‌ولا و، چه‌ند
به‌شێکی که‌وتۆته سنوری ئێسته‌ی سه‌لاحه‌دینه‌وه (تکریت) له‌وانه:
توزخورماتو و، چه‌ند به‌شێکیشی که‌وتۆته سنوری ئێستای (میسان یان واسیت)
له‌وانه: مه‌نده‌لی، به‌دره..
ئه‌گه‌ر ڕاپرسی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا بکرێ وه‌کو هه‌ندێ کورد ئه‌یانه‌وێ
له که‌رکوک ئه‌نجام بدرێ (دوای گێڕانه‌وه‌ی بۆ سنوری ئیداری1968)، ئه‌وا
له موسل: مه‌خمور، شێخان، شه‌نگار و، له دیاله: خانه‌قین و سه‌عدیه و
جه‌له‌ولا و، له سه‌لاحه‌دین: توزخورماتو و، له واسیت : مه‌نده‌لی و
به‌دره ئه‌دۆڕێ له به‌ر هۆیه‌کی ئاسان، چونکه زۆرایه‌تی ئه‌و
پارێزگایانه عه‌ره‌بن و، ئه‌و ناوچه کوردیانه قورساییه‌کی دیموگرافی‌یان
نیه له چاو تێکرای دانیشتوانی عه‌ره‌بی پارێزگاکه‌دا.
ئه‌گه‌ر ڕاپرسی له سه‌ر ئاستی قه‌زا بکرێ وه‌کو هه‌ندێ پێشنیار ئه‌کا
ئه‌وا که‌رکوک که ئێسته چاوی هه‌مو لایه‌کی له‌سه‌ره هه‌روه‌ها دوز له
دۆڕانه‌وه نزیکتره تا بردنه‌وه.
سه‌رکردایه‌تی کورد چی کردوه بۆ دابینکردنی ئه‌نجامی ڕاپرسی له‌و ناوچانه‌دا؟
چ پرۆژه‌یه‌کی هه‌بو بۆ گێڕانه‌وه‌ی کورد بۆ شوێنه‌کانی خۆی؟
چ پرۆژه‌یه‌کی سیاسی، قانونی، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌بوه بۆ ڕاکێشانی
تورکمان و عه‌ره‌ب و مه‌سیحی وشه‌به‌ک و یه‌زیدی له‌و ناوچانه‌دا؟
کێ له‌و ڕاپرسیه‌دا مافی ده‌نگدانی هه‌یه؟
هه‌مو ئه‌وانه‌ی ئێسته له‌وێ دانیشتون یا ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رژمێره‌کانی 1947 و 1957 یان 1967 و 1977 دا له‌وێ نیشته‌جێ بون.
ئه‌وانه‌ی له دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دا ده‌نگیان داوه؟
کێ سه‌رپه‌رشتیی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ڕاپرسی و ده‌رهێنانی ئه‌نجامه‌که‌ی و
جێ به‌جێ کردنی ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌کا؟ حکومه‌تی عێراق یان دامه‌زراوه‌یه‌کی
بێلایه‌ن.
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه له کێ وه‌رئه‌گیرێته‌وه؟
دوا قسه:
له کێ بپرسین هه‌واڵی راستی؟
به‌یکه‌ر – هامیلتۆن له راپۆرته به ناوبانگه‌که‌یان دا دو جار و له دو
راسپارده‌یان دا باسی که‌رکوکیان کردوه. راسپارده‌ی ژماره 1 ی
راپۆرته‌که‌ی به‌یکه‌ر – هامیلتۆن ده‌رباره‌ی ده‌س پێکردنی هه‌ڵمه‌تێکی
دیپلۆماسی نوێ‌یه و، یه‌کێ له مه‌به‌سته‌کانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته وه‌کو له
بڕگه‌ی 9 ی راسپارده‌ی ژماره 2 دا رونیان کردۆته‌وه: "یارمه‌تی دانی
عیراقه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته رێککه‌وتنێکی قبوڵکراو له سه‌ر که‌رکوک."
راسپارده‌ی ژماره 30 ی راپۆرتی گۆرین ته‌رخان کراوه بۆ که‌رکوک، به
ئاشکرا ئه‌ڵێ: "له به‌رئه‌وه‌ی دۆخی که‌رکوک زۆر مه‌ترسیداره، ناوبژیوانی
ناوده‌وڵه‌تی زۆر پێویسته بۆ خۆ لادان له توندوتیژی ناو خه‌ڵک.
دانیشتوانی که‌رکوک تێکه‌ڵه له کورد، عه‌ره‌ب و تورکمان، وه‌کو به‌رمیلی
باروت وایه. ریفراندۆم له سه‌ر پاشه‌ڕۆژی که‌رکوک (وه‌کو له ده‌ستوری
عیراق دا داوا کراوه پێش کۆتایی 2007 بکرێ) ئه‌بێته هۆی ته‌قینه‌وه
بۆیه ئه‌بێ دوا بخرێ. ئه‌م بابه‌ته پێویسته بخرێته سه‌ر ئه‌جیندای
گروپی پشتیوانیی ناوده‌وڵه‌تی عیراق وه‌کو به‌شێ له هه‌ڵمه‌تی دیپلۆماسی
نوێ."
پێ ئه‌چێ سه‌ره‌نجام ئه‌م راسپارده‌یه جێبه‌جێ بکرێ!
Tuesday, October 09, 2007