پرسی که‌رکوک: کورد له گه‌ڵ تورکمان چی بکات؟
17/03/2020
وتار و پەیام
تورکمان له نه‌ته‌وه کۆنه‌کانی دانیشتوی ناوچه‌که‌ن.
*
تورکمان له ته‌له‌عفه‌ره‌وه تا مه‌نده‌لی له پارێزگاکانی نه‌ینه‌وا، هه‌ولێر، که‌رکوک، سه‌لاحه‌دین، دیاله، واسیت به چڕی له هه‌ندێ شوێن و به په‌رتوبڵاوی له هه‌ندێ شوێنی تر هه‌ن. شریتێکی درێژ پێک ئه‌هێنن له سه‌روی سنوری سوریا- عیراقه‌وه تا ناوه‌ڕاستی سنوری عیراق – ئێران له به‌ینی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و له به‌ینی کوردستان و عه‌ره‌بستان دا.
*
ئه‌م ناوچانه تێکه‌ڵاون له گروپی ئیتنی، دینی، مه‌زه‌بی جیاواز: کورد، عه‌ره‌ب، تورکمان، موسوڵمان، مه‌سیحی، ئێزیدی، شه‌به‌ک، شیعه، سونه، کاکه‌یی...
*
ئه‌م ناوچانه له دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه له نێوان بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد و حکومه‌تی عیراق دا جێناکۆکی بون. سییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م چالاکه‌کانی کورد داوای دروستکردنی لیوای باجه‌ڵانیان له ناوچه‌کانی گه‌رمیان و لیوای بادینانیان له موسڵ کردوه.
*
ئه‌م ناوچانه وه‌کو زۆر شوێنی تری کوردستان له لایه‌ن رژیمی به‌عسه‌وه له شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی که‌وتونه‌ته به‌ر هێرشی ته‌هجیر، ته‌رحیل، ته‌عریب و ته‌بعیس.
*
ئه‌م ناوچانه که به تێکه‌ڵاو، دابڕاو، داگیرکراو، ته‌عریبکراو... ناوئه‌برێن، هه‌مویان گرنگن چ بۆ کورد و چ بۆ عه‌ره‌ب. هه‌ریه‌که‌یان جۆرێ له گرنگییان هه‌یه. ره‌نگه گرنگی شه‌نگار له گرنگی خانه‌قین و گرنگی خانه‌قین له که‌رکوک که‌متر نه‌بێ. به‌ڵام له ناو ئه‌وانه‌دا که‌رکوک له کۆنه‌وه جێگه‌یه‌کی تایبه‌تی و ناوێکی تایبه‌تی هه‌یه بۆته "دروشم" بۆ بزوتنه‌وه‌ی کورد و بۆ حکومه‌تی عیراق.
*
که‌رکوک یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین مه‌یدانه‌کانی نه‌وتی عیراق و جیهان. پێش یه‌که‌مین جه‌نگی جیهانی ئینگلیز زانیویتی نه‌وتی تێدایه. له ساڵی 1927ه‌وه نه‌وتی لێ ده‌رئه‌هێنرێ و ئه‌نێردرێ بۆ بازاڕه‌کانی دنیا. سه‌ره‌تا هه‌مو هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق و دواتر دوای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له شوێنه‌کانی تریش تا ساڵی 2003 له کۆی گشتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراق %40 له که‌رکوکه‌وه رۆیشتوه.
*
نه‌وتی که‌رکوک له پشتی لکاندنی ولایه‌تی موسڵه‌وه بو به ده‌وڵه‌تی تازه‌دامه‌زراوی عیراقه‌وه و، له پشتی شکستی شۆڕشه‌کانی کورد و، سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵ هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی کورد بوه.
*
ئیستاش ده‌ستێوه‌ردانی جیاواز له کێشه‌ی که‌رکوک و ناوچه جێناکۆکیه‌کان دا به‌رده‌وامه له لایه‌ن:
هێزه عیراقیه‌کان (به حکومه‌ت و سونه و شیعه‌وه)، سوریا، ئوردون، سعودیه،جامیعه‌ی عه‌ره‌بی
هێزه ئیقلیمیه‌کان ئێران و تورکیا
هێزه جیهانیه‌کان ئه‌مه‌ریکا و ئینگلیز
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و رێکخراوه جیهانیه‌کانی تر
به‌ڵام هه‌تا ئیستاش له ناو هه‌مو ئه‌وانه‌دا کورد ئه‌توانێ یاریکه‌ری سه‌ره‌کی بێ له کێشه‌که‌دا.
*
له پاش روخانی رژیمی به‌عس هه‌مو کورد به ته‌ما بون ناوچه جێناکۆکه‌کان، به تایبه‌تی که‌رکوک، به ئاشتی، به رێگه‌ی سیاسی و قانونی، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. هه‌ر به‌و ته‌مایه‌وه ماده‌ی 53 و ماده‌ی 58 ی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عیراق دانران،به‌ڵام نه حکومه‌تی عیراق ویستی و نه کورد توانی له کاتی دیاریکراودا جێبه‌جێی بکا.
*
ئیستا که‌رکوک له به‌رده‌م چاره‌نوسێکی نادیاردایه.
هه‌ر هێزه و سیناریۆیه‌کی جیاواز، که له گه‌ڵ قازانجی خۆی بگونجێ، بۆ که‌رکوک دائه‌نێ:
لایه‌ک، به تایبه‌تی به‌شێ له نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی عه‌ره‌ب، ئه‌یه‌وێ که‌رکوک، وه‌کو ئیستا محافه‌زه‌یه‌کی لامه‌رکه‌زی بێ له ژیر ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زیی به‌غدادا بمێنێ.
لایه‌کی تر، به تایبه‌تی به‌شێ له تورکمان، ئه‌یه‌وێ که‌رکوک هه‌رێمێکی فیدرالی سه‌ربه‌خۆ بێ.
لایه‌کی تر، به تابه‌تی کورد، گه‌ره‌کێتی که‌رکوک بخرێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
*
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی لێره‌دا پێشکه‌ش ئه‌کرێ که دوای بینین و گفتوگۆ و پرس و راوێژ له گه‌ڵ چه‌ندین که‌س و گروپی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمانی پێوه‌ندیدار له گه‌ڵ ئه‌م پرسه ئاڵۆزه ئاماده کراوه، ئه‌شێ پلاتفۆرمێ بێ بۆ گفتوگۆ له سه‌ر رێککه‌وتنی ستراتیجی کورد و تورکمان له عیراق دا و، ئه‌شێ بکرێته مۆدێلێ بۆ گفتوگۆ له گه‌ڵ عه‌ره‌ب و کلدۆئاشوری ناوچه تێکه‌ڵاوه‌کانی کوردستان.
سه‌ره‌تا گشتیه‌کان
1. که‌رکوک له ناو هه‌رێمی کوردستان دا دۆخی تایبه‌تی ئه‌بێ.
هه‌مو تورکمانێکی دانیشتوی هه‌رێمی کوردستان هه‌مو مافه ده‌ستوریه‌کانی هاوڵاتی عیراقی و مافه ده‌ستوریه‌کانی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستانی هه‌یه.
2. هه‌رێمی کوردستان وه‌کو له ناو ده‌وڵه‌تی عیراق دا دیفاع له مافی کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌کا، هه‌روه‌ها دیفاع له مافی تورکمانه‌کانی ده‌روه‌ی هه‌رێمیش ئه‌کا.
3. ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان مافی سیاسی، ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری تورکمانه‌کانی دانیشتوی هه‌رێمی کوردستان دابین ئه‌کا.
4. به قانون بڵاوکردنه‌وه‌ی بوغزاندنی نه‌ته‌وه‌یی دژی نه‌ته‌وه و دین و مه‌زه‌بی جیاواز له راگه‌یاندنی کوردی دا قه‌ده‌غه بکرێ.
5. بۆ زانینی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی کورد و تورکمان و عه‌ره‌ب و کلدۆئاشوری ئامار ئه‌نجام ئه‌درێ.
له ئاستی پارێزگای که‌رکوک دا
که‌رکوک دۆخی تایبه‌تی ئه‌بێ:
1. کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و کلدۆئاشوری به پێی رێژه‌ی خۆیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا نوێنه‌رایه‌تيیان ئه‌بێ.
2. ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ده‌سه‌ڵاتی لامه‌رکه‌زی ئه‌بێ.
3. که‌رکوک بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی ئه‌بێ.
4. له هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی که یه‌کێ له‌م پێکهاتانه زۆرایه‌تین سه‌رۆکی یه‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه ناوچه‌ییه‌کان له‌وان ئه‌بێ.
5. سه‌رۆکایه‌تی داووده‌زگا گرنگه‌کان له نێوان نه‌ته‌وه‌کان دا نۆره‌یی ئه‌بێ. داووده‌زگا گرنگه‌کانی پارێزگا بریتین له: سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌نی پارێزگا، پارێزگار، قایمقام، مدیری ناحیه، سه‌رۆکایه‌تی شاره‌وانی، په‌روه‌رده، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس، ئاسایش، داووده‌زگا نه‌وتیه‌کان... هی تر.
6. زمانی تورکمانی له پاڵ عه‌ره‌بی و کوردی دا زمانی ره‌سمی ئه‌بێ.
له ئاستی هه‌رێمی کوردستان دا
به پێی رێژه‌ی خۆیان به‌شیان له هه‌مو داوده‌زگاکانی هه‌رێم دا ئه‌بێ: به تایبه‌تی له ده‌زگاکانی: ده‌سه‌ڵاته‌کانی ته‌شریعی، ته‌نفیزی، قه‌زایی، پاسه‌وانی هه‌رێم، نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه... سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێ له 3 ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هه‌رێم به تورکمان ئه‌درێ.
له ئاستی حکومه‌تی عیراق دا
به پێی رێژه‌ی خۆیان به‌شیان له هه‌مو ده‌زگاکانی عیراق دا ئه‌بێ. حکومه‌تی هه‌رێم پشتیوانی‌یان ئه‌کا.
Tuesday, October 21, 2008