سلێمانی: وه‌فدێكی هه‌ده‌په سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیكرد
26/03/2018
ژوره‌کان
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا ده‌كات بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و داواده‌كات هێرشه‌كان رابگیرێن.
دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ وه‌فدێكی هه‌ده‌په به‌سه‌رۆكایه‌تی شاهۆز حه‌سه‌ن، هاوسه‌رۆكی پارته‌كه سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد و له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و هه‌ڵسوراوانی بزوتنه‌وه‌كه‌وه كۆبونه‌وه.
دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش شێركۆحه‌مه‌ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی له گه‌لی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات و ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین ده‌كات و داوا ده‌كات به‌په‌له ئه‌و هێرشانه بوه‌ستێنرێن.
لای خۆیه‌وه هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده به KNN ی راگه‌یاند، توركیا ده‌یه‌وێت خه‌ڵكی عه‌فرین ئاواره‌بن ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه، وتیشی ئه‌نكه‌ره شه‌ڕی ده‌رونی له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات.