راگەیەندراوێک لە ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە

16/05/2020

ڕاگەیەندراوی فەرمی

ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی دهۆک دەڵێت: ئەرکی حکومەت و دامەزراوە ئەمنیەکانە لەچوارچێوەی یاسا و رێکارە تەندروستەکان مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران و خەڵکی ناڕازیی بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، دەستگیرکردنی ژمارەیەک مامۆستا و، فەرمانبەر و، رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی لە شاری دهۆک، نەک میکانیزمێکی شیاو نیە بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریەکانی خەڵک، بەڵکو کاردانەوەیەکی خراپە لەگەڵ دۆخێکی خراپ و خزمەت بە هەلومەرجە بابەتیەکان ناکات.


راگەیەندراوێک لە ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە


ئەمڕۆ لە شاری دهۆک، ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر، وەک مافێکی سەرەتایی بۆ داواکردنی موچە و لابردنی پاشکەوت گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لە پارکی ئازادی رێکخست.

ئەم ناڕەزایەتیە جەماوەرییە، هاوکاتە لەگەڵ قەیران و کاریگەرییەکانی نەخۆشی کۆرۆنا، کە جێکەوتی قوڵی لەسەر ئاستی جیهان دروستکردوە و، کاریگەری نەرێنیشی لەسەر ژیانی خەڵک لە عێراق و هەرێمی کوردستان دروستکردوە.

لەم دۆخەدا، موچەخۆران بێ موچە و، ژیانی ئاسایی و کارو کەسابەت و بژێوی ژیانی خەڵک زۆر خراپە. ئەرکی حکومەت و دامەزراوە ئەمنیەکانە لەچوارچێوەی یاسا و رێکارە تەندروستەکان مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران و خەڵکی ناڕازیی بکەن.

دەستگیرکردنی ژمارەیەک مامۆستا و، فەرمانبەر و، رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی لە شاری دهۆک، نەک میکانیزمێکی شیاو نیە بۆ وەڵامدانەوەی داواکاریەکانی خەڵک، بەڵکو کاردانەوەیەکی خراپە لەگەڵ دۆخێکی خراپ و خزمەت بە هەلومەرجە بابەتیەکان ناکات.

ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، وەک بڕوابون بە ئازادی و ئازادیە گشتیەکان، پشتیوانی لە هەمو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەک دەکەین لە چوارچێوەی یاسا کارپێکراوەکان. دواکاریشین جگە لە ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان، کاردانەوەی هێزە ئەمنیەکان گونجاو بێت لەگەڵ ئەو خەڵکەی داوای ژیانێکی شیاوتر و موچە و قوتی خۆیان دەکەن.

ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان
١٦ی ئایاری ٢٠٢٠


هەواڵی زیاتر