كوێستان محەمەد: لایەنێكی سیاسی هەرێم لەگەڵ داگیركەرانی كوردستان هاوهەڵوێستە

28/03/2018

فراکسیۆنه‌کان

كوێستان محەمەد: گۆڕان نابێتە بەشێك لەو پیلانگێڕییەی بۆ دابەشكردنی كوردستان هەیە

كوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، رایدەگەیەنێت لایەنێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ داگیركەرانی كوردستان هاوهەڵوێستە‌و دەستی وڵاتان دەگرێت بۆ داگیركردنی خاكی كوردستان.
لەبارەی دەستپێنەكردنەوەی گەشتی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن توركیاوە، كوێستان محەمەد، دەڵێت توركیا دەیەوێـت هەردوو زۆنی سلێمانی ‌و هەولێر لەیەك داببڕێت، جەختیكردەوە وەك بزوتنەوەی گۆڕان نابنە بەشێك لەو پیلانگێڕییەی بۆ دابەشكردنی كوردستان هەیە.


هەواڵی زیاتر