قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

25/07/2020

هەواڵ و چالاکی

به‌بۆنه‌ی‌ ساڵڕۆژی‌ یه‌كه‌مین به‌شداری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ كایه‌ی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانداقوباد تاڵەبانی، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، په‌یامێكی‌ پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌كات و ده‌ڵێت: بزوتنەوەی گۆڕان بە درێژایی (11) ساڵی رابردو هێزێکی گرنگی كایە‌ی سیاسی بوە‌ لە هەرێمی کوردستان. لەناو حکومەتیش و دامەزراوەکانی هاوکارێكی باش بوە

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز کاك عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان

بەبۆنەی یادی (11) ساڵەی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستە‌ی بەڕێزتان دەکەم و لەڕێی بەڕێزیشتانەوە پیرۆزبایی لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم هەڵسوڕاوان و لایەنگرانی بزوتنەوەکە دەکەم.

بزوتنەوەی گۆڕان بە درێژایی (11) ساڵی رابردو هێزێکی گرنگی كایە‌ی سیاسی بوە‌ لە هەرێمی کوردستان. لەناو حکومەتیش و دامەزراوەکانی هاوکارێكی باش بوە‌.‌ بەرەوپێشبردنی ھە‌رێمە‌كە‌شمان بە هاوکاری و هەماهەنگی هەمو لایەکمان دێتەدی كە‌ ئەوەش خواست و چاوەڕوانیی خەڵکە‌ و پێویستە‌ هەمو لایەنەکانی بەشدار لە‌ حكومە‌ت ئە‌و بارودۆخە بڕەخسێنن.

لە کۆتاییدا جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوادارم لەمەودوا هەماهەنگی زیاتر بكەین لەجاران لەپێناو ئارامی و چاکسازی و خزمەتکردنی زیاتر و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران


هەواڵی زیاتر