مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

26/07/2020

هەواڵ و چالاکی

شەوی رابردو، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێز عومەر سەید عەلی ئەنجامدا.

لەو پەیوەندیە تەلەفونیەدا، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی بەشداری بزوتنەوەی گۆڕانی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لەبەرامبەریشدا، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، سوپاسی پەیوەندی و پیرۆزبایی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و
هەردولاش جەختیان کردەوە لەسەرئەوەی هەمو لایەنەکان تواناکانیان بخەنەگەڕ بۆ چارەسەری ئەو دۆخە سیاسیی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەی هەرێم و ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت.


هەواڵی زیاتر