رێکخەری گشتی پیرۆزبایی لە مەسعود بارزانی دەکات

16/08/2020

هەواڵ و چالاکی

کەمێک لەمەوبەر، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان عومەر سەید عەلی لەرێی پەیوەندی تەلەفونیەوە، پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کرد.

لەو پەیوەندیەدا، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە ناوی خۆی و هاوڕێیانی لە خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیەوە، پیرۆزبایی لە بەڕێز سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

هاوکات، عومەر سەید عەلی بە بەڕێز مەسعود بارزانی راگەیاند، یادی دامەزراندنی پارتی هاوکاتە لەگەڵ کۆمەڵێک قەیرانی سیاسی و دارایی و تەندروستی و ئەمنی کە رووبەڕوی هەرێمی کوردستان بووتەوە و بارگرانی لەسەر ژیانی خەڵک دروستکردوە، بۆ چارەسەری ئەو کێشانە و پاراستنی دەستکەوتەکان پێویستە ئاشتی و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسیەکان پەرەی پێبدرێت و جێبەجێکردنی چاکسازی گشتگیر ببێتە بەرنامەی سەرەکی حکومەت.

لەبەرامبەریشدا، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سوپاسی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و هاوڕابون لەسەر چارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتیەکانی هەرێمی کوردستان.

 


هەواڵی زیاتر