عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌: پشتیوانی‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین و رۆژنامەنوسین

20/08/2020

هەواڵ و چالاکی

ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی‌ ئازادی‌ ڕاده‌ربڕین و رۆژنامەنوسی ده‌كه‌ن و، تیمه‌كانیشمان له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان كاری‌ پێوست بۆ ئه‌و مەبەستە دەکەن.

ئه‌مڕۆ، پێنج شه‌ممه ‌٢٠/٨/٢٠٢٠، سه‌نته‌ری‌ میترۆ، سه‌ردانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كردو له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و ژوری رۆژنامەوانی كۆبونه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ پشتیوانی‌ ته‌واوی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ی‌ بۆ ئازادی‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری‌ دووپاتكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: بزوتنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ره‌تای‌ دروستبونیه‌وه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی‌ به‌رفراوانكردنی‌ مه‌ودای‌ ئازادیه‌كان كاریكردوه‌و ئێستاش به‌ هه‌مان نه‌فه‌س به‌رده‌وامه.

‌لە بەرامبەردا، ڕێكخه‌ر و ئه‌ندامانی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ، جەختیان لە پشتگیری مەعنەوی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ رێکخراوە ناحکومیەکان و ئازادی رۆژنامەگەری کردەوە و ڕایانگه‌یاند: " له‌ ‌ئێستاشدا كه‌ مه‌ترسیەکان له‌سه‌ر ئازادی‌ كاری‌ میدیایی زیاتر بوە، چاوەڕێی پشتیوانی زیاترین."

ئاماژەیان بەوەشکرد، سه‌نته‌ری‌ میترۆ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ باشی‌ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان هەیە و پشتیوانی‌ ته‌واوی‌ كاره‌كانی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ بوون و له‌سه‌ر یاسایی‌ میدیای‌ ئه‌لیكترۆنیش پشتیوانی‌ ئه‌و بۆچونانه‌یان كردوه‌ كه‌ گوزارشت له‌ به‌رفراوانكردنی‌ مه‌ودای‌ كاری‌ ئازادی‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری‌ ده‌كات."


هەواڵی زیاتر