راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕان-ەوە
30/11/2020
ڕاگەیەندراوی فەرمی
راگه‌یه‌ندراوی رۆژنامه‌وانی
وه‌ك پێشتریش ژوری رۆژنامه‌وانی
بڵاوی كردبووه‌وه، هه‌ڵوێستی فه‌رمی لەلایەن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە
بڵاوده‌كرێته‌وه و، هه‌مو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه
لەلایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ میدیاكان
ده‌درێت، گوزارشت له رای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات.
هاوكات،
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زمانێكی شارستانی و سیاسی
هاوچه‌رخه بۆ گوزارشتكردن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین له‌سه‌ر پرس و ئاریشە
سیاسیی و ئابوری و داراییه‌كانی هه‌رێم و
حکومەتی ئیتیحادی، كه زه‌مینه‌سازی بكات بۆ لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری
كێشه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ده‌ربڕینێكی دیكه كه وه‌ك سوكایه‌تی،
یان زمانێكی نه‌شیاو دژی کەسایەتیە سیاسیه‌كان، یاخود حیزبه‌كان
به‌كاربهێنرێت كلتوری سیاسی ئێمه نیە و دژی دەبین و نوێنه‌رایه‌تی گوتاری
سیاسیمان ناكات.
بزوتنەوەی گۆڕان
٣٠ی ١١ی ٢٠٢٠